13/12/2019 11:41 AM

ڕێژەی بینەرانی The Irishman لە نێتفلیکس گەیشته 26.4 ملیۆن کەس

فیلمی The Irishman، بەرهەمی نوێێ دەرهێنەری بەناوبانگ "مارتین سکۆرسیزی"، بە یەکێک لەشاکارەکانی ئێستای سینەمای جیهان دێتە ئەژمار و هونەرمەندانی وەکو "رۆبێرت دەنیرۆ"، ئەلپاچینۆ" و "جۆ پشی" تێیدا دەروریان گێڕاوە. تەنها 5 رۆژ دوای ئەوەی ئەم فیلمە لە کۆمەڵەی نێتفلیکسدا بڵاوبۆوە . رێژەی بینەرانی ئەم فیلمە سنووری 17 ملیۆنی تێپەڕ کرد.
بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە نزیکەی یەک دەیەی پێچووە و نێتفلیکس بە سەرمایەگوزاری کردنی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار، دەورێکی کارای لەم پرۆژەیەدا بینیوە. فیلمی The Irishman توانیویەتی لە حەوتەمین رۆژی بڵاوبوونەوەی لە سیستەمی نێتفلیکسدا 26.4 ملیۆن بینەری هەبێت. پاش راگەیاندنی ئەم ژمارەیه لە تویتەردا، بەڕێوەبەری بەشی ناوەرۆکی نێتفلیکس واتە "تێد ساراندۆس"، بەدەزگای هەواڵدەریی DeadLineـی گوتبوو: بەپێی پێشبینییەکان، رێژەی بینەرانی لە 28 رۆژی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئەم فیلمەدا ئەگاته 40 ملیۆن کەس. هەڵبەت بینەرێک ئەبێته بەشێک لەم 40 ملیۆن کەسە کە لانیکەم سەتا 70ـی فیلمەکەی بینێبێت.
فیلمی The Irishman لە فستیڤاڵی فیلمی نیۆرکیش درەوشانەوەیەکی باشی هەبوو و لەئێستادا کە کاندیدایه بۆ 5 بەشی خەڵاتی گۆڵدن گلاب. لە روانگەی نێفلیکسەوە ئەم فیلمە یەکێک لە بژاردەکانی خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵە.
لە ئێستادا سیستمەنی "دیزنی پلاس" و "ئەپڵ تی ڤی پلاس" لەناو خەڵکدا ناسراوترن، بەڵام نێتفلیکس بە درەوشانەوەی فیلمی The Irishman توانیویەتی شانازییەکی گەورە بۆخۆی دەستەبەر بکات. هەڵبەت ئەوەی کە فیلمێک لەسەر سیستەمێکی ئۆنلاینی نمایشی فیلم بینەرێکی زۆری هەبێ بەواتای باشبوونی ئەو فیلمە نییه. بەڵام The Irishman بە دەرهێنەریی سکۆرسیزی گومان ئەخاته ئەم باسەوە.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved