13/12/2019 11:48 AM

یۆڤانتۆس رەتیکردەوە: "پۆگبا" ناگەڕێتەوە بۆ "تۆرین"

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیه کە یاریزانی فەرەنسی "پۆل پۆبگا"، یاریزانی یانەی مان یونایتد، ئەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی واتە یۆڤانتۆس، بەڵام بەڕێوەبەری وەرزشیی یۆڤانتۆس "فابیۆ پاراتیچی" ئەم دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گوتی پۆبگا لەمانگی ژانویەدا ناگەڕێتەوە بۆ یۆڤانتۆس.
داهاتووی پۆبگا لەمان‌یویانتد بەردەوام ناڕوونە و "دیلی میلی" لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئەم یاریزانه بەتەمایه ئەم یانەی جێبهێڵێت. ماوەی گرێبەستەکەی پۆبگا لەگەڵ "شەیتانه سوورەکان" تەنها 18ـی ماوە بەڵام یونایتد ئەم بژاردەیەی هەیه کە گرێبەستی ئەم یاریزانه تا 2022 درێژ بکاتەوە. بەپێی ئەم گرێبەستە پۆبگا هەموو هەفتەیەک 290هەزار پاوند وەرئەگرێت.
لەکاتێکدا کە دەنگۆکان باس لە پەیوەستبوونی پۆبگا بەسێ یانەی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنه و یۆڤانتۆس ئەکەن، "فابیۆ پاراتیچی" کە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ "کالچیۆ مرکاتۆ" سەبارەت بە گەڕانەوەی پۆبگا بۆ یۆڤانتۆس گوتی: " من پێشتریش گوتوومە کە ئێمە یانەیەکی تۆکمە و بەهێزمان هەیه. ئێمه "ئەمرەجان" و "سامی خێدیرا"ـمان هەیه کە ئەگەڕێنەوە و بۆ ئاڵوگۆڕی یاریزان لەناو بازاڕدا هیچ پلانێکمان نییه".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved