13/12/2019 11:53 AM

ئەو شارانەی لە 2019ـ‌دا زیاترین گەشتیار رووی تێکردوون

جێی ئاماژەیه کە سەرجەم ئەو 20 شارەی کە لەم لیستەدا جێگیر بوون جگە لە هۆنگ کۆنگ کە لە پلەی یەکەمدایه، بەنسبەت ساڵی رابردوو گەشتیارێکی زیاتر رووی لە وڵاتەکەیان کردووە. هەر وەک ئاگادارن هۆنگ کۆنگ، ئەم شارە نیمچە دەسەڵاتدارە، بەهۆی ناڕەزاییەکان لەدژی وڵاتی چین لە رەوشێکی ئەمنی باشدا نییە، بەڵام بەم حاڵەشەوە لە بواری گەشتیاریدا سەرکەوتوو بووە.
 پلەی ئەم شارانه کە لەدرێژەدا ئەیخەینە روو، بەپێی تێکەڵاویەک لەرێژەی گەشتیارانی 2018 و 2019 دەستەبەر بووە و لە هەندێک لەشارەکاندا سەرەڕای بوونی رێژەیەکی زیاتر لەگەشتیاری بیانی لەئەمساڵدا، لە پلەیەکی خوارتردا جێگیربوون. ئەوەش نیشانەی لاوازبوونی سیاسەتەکەیانه لە بواری گەشتیاریدا.

1-هۆنگ کۆنگ: 26,716,800
2-بانکۆک، تایلەندا: 25,847,800
3-لەندەن، بەریتانیا: 19,559,900
4-ماکائۆ: 20,637,100
5-سەنگافوور:19,760,800
6-پاریس، فەڕەنسا: 19,087,900
7-دوبەی، ئیمارات: 16,328,300
8-نیۆرک‌سیتی، ئەمریکا: 14,010,000
9-کوالالامپور، مالیزیا:14,072,400
10-ئەستەنبۆل، تورکیا: 14,715,900
11-دلهی، هیند: 15,196,500
12-ئەنتاڵیا، تورکیا: 13,332,100
13-شنزن، چین: 12,324,100
14-بۆمبای، هیند: 12,442,400
15-پۆکت، تایلەندا: 10,965,200
16-رۆم، ئیتاڵیا: 10,317,000
17-تۆکیۆ، ژاپۆن: 10,443,100
18-پاتایا، تایلەندا: 9,951,900
19-تایپە، تایوان: 9,981,700
20-مەکە، سعودیا: 9,833,000

 

سەرچاوە: cnn

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved