14/12/2019 09:47 AM

ئاگربەستی دوازدە ساڵە

ئاگربەستی دوازدە ساڵە ناوێکە هەڵبژێردراوە بۆ دەستهەڵگرتن لەو کێشە و خوینڕێژییەی کە لە نێوان رێبەرە ئیسپانییەکانی "هاسبۆرگ" و بەشی باکوری "نەرویج" و کۆمارییەکانی "هۆڵەندا" بوو، ئەم ئاگربەستە لە ساڵی 1609ـدا بەسترا. لەو ماوەیەدا کێشەی سەرەکی ئەمە بوو کە دەسەڵاتی هەر کام لەم حکومەتانە تا چ شوێنێک لە لایەن دەسەڵاتەکانی دەرەوە بە فەرمی ئەناسرێت. لە ڕوانگەی ئیسپانییەکانەوە ئەم ئاگربەستە ئابڕووچوون بوو، چونکە ئەوان فیداکارییەکی زۆریان ئەنجام دابوو، بەڵام لە بەرامبەر‌دا هیچ شتێکیان دەست نەکەوتبوو. بەڵام ماوەی درێژخایەنی ئەم ئاگربەستە مەودای دا بە "پاشا فلیپی سێهەم" و "سەرۆک وەزیرانەکەی واتە " دووکی لێرما" کە کێشەی شوێنە نالەبارەکانی ناوەوەیان لەکۆڵ بێتەوە و فریای کێشەکانی دەرەوەی وڵات بن. لەماوەی ئەم ئاگربەستەدا "ئارکدووک ئەلبێرت" و "ئیزابێلا" فریا کەوتن هەندێک هەلومەرجی "هاسبۆرگ" پتەو بکەنەوە و بتوانن هەندێک کاری چاکسازی لەو ناوچانە ئەنجام بدەن کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved