14/12/2019 04:39 PM

مارگرێت تاتچەر

مارگرێت هیڵدا تاتچەر، خاتوونێکی سیاسەتمەداری "بەریتانی" بوو  کە وەک سەرۆک وەزیرانی "بەریتانیا" لە ساڵی 1979ـوە تا ساڵی 1990خزمەتی کرد و لە ماوەی ساڵەکانی 1975 تا 1990 وەک سەرۆکی پارتی موحافزەکار ڕۆڵی بینی. ئەو یەکەم خاتوونێک بوو کە کورسی سەرۆک وەزیرانی "بەریتانیا"ی بەدەست هێنا و هەروەها ماوەی خزمەت کردنەکەشی درێژخایەن‌ ترین ماوە بووە لە مێژووی "بەریتانیا" لە سەدەی بیستدا. رۆژنامەوانێکی "سۆڤێتی" نازناوی "خاتوونی ئاسنینی" بۆ بەکار هێنا و ئەم نازناوە گشتگیر بوو و هۆی ئەم نازناوەش ئەوە بوو کە بەهیچ جۆرێک لە بڕیارەکانی خۆی و لە باوەڕەکەی پاشگەز نەئەبۆوە. کاتێک سەرۆک وەزیربوو هەندێک سیاسەتی هێنایە گۆڕێ کە وەک سیاسەتی "تاتچەریزم" ناویان دەرکردووە.
"تاتچەر" دەرچووی زانکۆی "سامێرڤیل"ی سەر بە "ئۆکسفۆرد" بوو لەو زانکۆیە لە لقی کیمیادا دەرچوو. بەر لەوەی ببێتە پارێزەری گشتی بۆ ماوەیەکی کەم وەک توێژەری کیمیا ئیشی کرد. "تاتچەر" هەڵبژاردەی "پەرلمان" بوو بۆ ناوچەی "فینچلی" لە ساڵی 1959ـدا. "ئێدوارد هیس" ئەوی وەک سکرتێری حکومەت بۆ بەشی پەروەدە و زانست هەڵبژارد و ئەم کورسییەی لە ماوەی ساڵەکانی دەسەڵاتداری "هیس" واتە لە 1970 تا1974ـەوە بەدەستەوە گرت. لە ساڵی 1975ـدا "تاتچەر" توانی لە هەڵبژاردندا "هیس" تێکبشکێنێ" و ببێتە سەرۆکی پارتی مۆحافزەکار و بەم ژۆرە بووە یەکەم خاتوونێک کە توانی ببێتە سەرۆکی پارتێکی زۆر گەورە لە "بەریتانیا"دا. پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 1979ـدا سەرکەوت بوو بە سەرۆک وەزیران.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved