15/12/2019 11:29 AM

هونەری پاپ

ئەمە بزاڤێکی نا نەتەوەییە کە لە هونەری پەیکەرتاشی و وێنەکێشیەوە دەستی پێکردووە. ئەم دەستەواژەیە یەکەم جار لە شاری لەندەنەوە سەری هەڵدا، لە ناوەڕاستی ساڵی 1950ـدا هەندێک هونەرمەندی "بەریتانی" هۆگری خۆیان بۆ هونەری فۆلکلۆر دەربڕی و لایان وابوو کە هونەر ئەبێ بچێتە سەر شەقامەکان. ئەم گرووپە بچووکە سەربەخۆبوون و کەسانێکی وەک "ریچارد هەمڵتۆن" و " ئێدواردۆ پائۆلۆزی" و تەنانەت هەندێک ئەندازیار و رەخنەگری بەناوبانگیشیان لەگەڵ بوو. یەکەم کەس "لارێنس ئەلۆوای" (1926-1990) بوو کە ئەم دەستەواژەیەی لە ناو نووسراوەکەیدا بەکارهێنا. ئەو رەخنەگربوو و  ئەم دەستەواژەیەی بۆ ئەو جۆرە لە ئیشە هونەرییەکان بەکارهێنا کە لە ئاستێکی خوارتر لە هونەری سەرکەوتوو یان هونەری جەماوەریدا بوون. "ئالۆوای" هەندێک جۆری تایبەت لەهونەری وەک هونەری پاپ پێناسە ئەکرد بۆ وێنە رێکلام و چیرۆکی زانستی و ستایلە جۆراوجۆرەکانی ئۆتۆمبێل.
"هەمڵتۆن" لە ساڵی 1957دا بەم جۆرە هونەری پاپی پێناسە ئەکرد: ئەو هونەرانەی کە هەندێک تایبەتمەندییان هەیە وەک:1- بۆ رێژەیەکی زۆر لە خەڵک ئامادە کراون نەک بۆ تاقمێکی تایبەت. 2- بۆ گرفتێکی کاتی کەڵکیان لێوەرئەگیرێ. 3- بە ئاسانی لەیاد ئەچنەوە. 4- تێچوویەکی کەمیان هەیە. 5- لە ژمارەیەکی زۆردا بەرهەم دێن. 6- زیاتر بۆ جەماوەری گەنج بەرهەم ئەهێنرێن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved