15/12/2019 11:57 AM

دژکردەوەی لەمپارد بەنیسبەت ئەگەری جیابوونەوەی "رۆدریگەز" و "ویلیان"

"پێدرۆ رۆدریگەز" ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنه، کە پاش پێنج وەرز بەشداری لە یانەی چڵسی کەمتر ئەچێتە یاریگاوە و زستانی ئەمساڵ ئەم یانەیە جێ ئەهێڵێت. رۆدریگەز چەند رۆژ لەمەوبەر لەگفتوگۆیەکدا گوتی لەوانەیه بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنه!


هەروەها "ویلیان" ئەستێرەی بەرازیلی یانەی چڵسیش کەوتۆته بەر سەرنجی یانەی بەرشەلۆنە و دەنگۆی جیابوونەوەی ئەم یاریزانەش لەئارادایه.


"فرانکی لەمپارد" کە یانەکەی رەوتێکی باشی گرتۆته بەر، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ "ئیندیپێندێت" سەبارەت بەم بابەتە گوتی: "سەیرکەن؛ من پێویستیم بە یاریزانێکی کە بەدڵ حەزی لە یاریکردن لەم یانەیەدا بێت. زۆر ئاساییە. لەڕوانگەی منەوە یاریزانی لەم چەشنە ئەبێ لە چڵسیدا بەشداری بکەن و ئەگەر کەسێک حەزی لێ نییه واباشترە بڕوات بۆ یانەیەکی دیکە، ئەم کارە هەم لە بەرژەوەندی خۆی و هەم لەبەرژەوەندی یانەی چڵسیشدایه. بەم حاڵەوە سەبارەت بەهیچ کام لە یاریزانەکانم تا بەر لەدەستپێکی گواستنەوەکان لە مانگی ژانویەدا قسە ناکەم.
"پێدرۆ رۆدریگەز"ـی تەمەن 32 ساڵ کە لەم وەرزەدا تەنها 592 خولەک لەکۆی ٩ یاریدا، یاری بۆ چڵسی کردووە، تەنها یەک گۆڵی کردووە. "ویلیان"ـیش تەمەن 31 ساڵیش لەم دوو ساڵەی دواییدا کەوتۆته بەرسەرنجی بەرشەلۆنه و ئەگەری ئەوەی هەیه بڕوات بۆ کەتەلۆنیا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved