گه‌نجێكی كورد كه خه‌ڵكی سلێمانییه له خه‌تخۆشیدا ده‌بێته سێیه‌می جیهان. فه‌ھمی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د دانیشتووی سلێمانییه‌و به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كدا كرد كه له 38 وڵاتی جیهانه‌وه تێیدا به‌شداربوون. له پێشبڕكێكه‌دا هه‌شت ھه‌زارو 300 كه‌س به‌شداریان كردووه‌و پێنج كه‌سیش ده‌رچوون، كه فه‌ھمی ئه‌حمه‌د یه‌كیك بووه له‌و پێنج كه‌سه‌ی توانویه‌تی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌سبهێنێت له ئاستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و به‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كه‌می عیراق. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure