15/12/2019 09:23 PM

له‌ پیره‌مه‌گرون-ه‌وه‌ بۆ به‌زاندنى پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌مریكا

دڵسۆز عوبێدى راكه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێى شارى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ دیدارێكى نێوجه‌وڵه‌تى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا.

دڵسۆز عوبێد كه‌ ده‌رچووى كۆلیژى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانیه‌و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ پاڵه‌وانى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراقه‌ به‌تایبه‌ت له‌ راكردنى به‌ربه‌ست، له‌ دیدارى ئیسته‌نبوڵى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هۆڵى داخراو توانى له‌ كۆى چوار راكه‌رى به‌شداربووى راكردنى ٦٠ مه‌ترى ئافره‌تان پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات و پێش یاریزانانى ئه‌مریكاو لوبنان توركیا بداته‌وه‌.

ئه‌و خانمه‌ له‌دایكبوو و دانیشتووى پیره‌مه‌گرونه‌، توانى  ژماره‌یه‌كى نایاب له‌ راكردنی ٦٠م به‌كاتی ٨:٠٥ چركه‌ تۆماربكات.

خاك - هه‌رێز جه‌مال




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved