د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پزیشكی كۆرپه‌و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا چه‌ند زانیاری و ڕێنماییه‌كی گرنگ ده‌داته دایكان و باوكان سه‌باره‌ت به كۆرپه‌كانیان. زانیاری و ڕێنماییه‌كان: *ئاسایی نییه ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی دوای له‌دایكبوون زه‌ردوویی له منداڵدا ده‌ربكه‌وێت. *ئاساییه ده‌ستبه‌جێ دوای له‌دایكبوون په‌نجه‌كان و به‌ری ده‌ست و قاچی منداڵه‌كه‌ت شین ببێته‌وه (به مه‌رجێك هه‌ناسه‌ی توند نه‌بێت)، به‌ڵام مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر لێو و زمانیشی شین هه‌ڵگه‌ڕابن. *ئه‌و دایكانه‌ی كه ژانی منداڵبوونیان زۆره ئاساییه ئه‌گه‌ر سه‌ری منداڵه‌كه‌یان درێژكۆله بێت و ته‌پڵه‌سه‌ریان شل و نه‌رم بێت (به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێنی ژێرپێستی سه‌ر)، ده‌ستی لێمه‌ده‌و خۆی چاكده‌بێته‌وه – پاش دڵنیابوونه‌وه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه- *ئاسایی نییه‌و ڕێگه‌پێدراو نییه منداڵ نه‌شۆرێت تا چله‌ی ئه‌چێت *زۆر شتنی منداڵ په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌ردووییه‌وه نییه خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure