سورێژه جۆرێكه له هه‌وكردنی سیستمی هه‌ناسه‌ی منداڵان و له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه ئه‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر. ئه‌رگه‌رچی ڤاكسینی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌مێك ساڵه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستاش هه‌موو ساڵێك ئه‌بێته هۆی مه‌رگی زیاتر له 100 هه‌زار منداڵی ته‌مه‌ن خوار 5 ساڵان. نیشانه‌كانی سورێژه: 10 بۆ 14 ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه نیشته ناو جه‌سته، نیشانه‌كانی سورێژه خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن و بریتین له: *تا *كۆكه‌ی وشك *به‌ربوونی ئاوی لوت *ئازاری گه‌رو *هه‌وكردن و ئاوسانی چاو *په‌ڵه‌ی سووری بچووكی سه‌ر گۆناو ناو ده‌م كه ناوه‌نده‌كه‌یان هه‌ندێك شین یان سپی ئه‌نوێنێت و به "كۆپلیك" ئه‌ناسرێن *لیر كردنێكی پڕ‌و زۆر، كه ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ ئازار. قۆناغی یه‌كه‌م: هه‌وكردن و شاراوه بوون له 10 بۆ 14 ڕۆژی یه‌كه‌می گیرۆده‌بووندا، ئه‌م نه‌خۆشییه حاڵه‌تی شاراوه‌ی هه‌یه‌و هیچ چه‌شنه نیشانه‌یه‌كی نییه. قۆناغێ دووه‌م: هێماو نیشانه ناڕوونه‌كان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، سورێژه به تایه‌كی كه‌م ده‌ستپێده‌كات كه كۆكه‌ی وشك، به‌ربوونی ئاوی لوت، هه‌وكردنی چاو و ئازاری گه‌رو هاوڕێیه‌تی ئه‌كه‌ن. ئه‌م قۆناغه 2 بۆ 3 ڕۆژ ئه‌خایه‌نێت. قۆناغی سێهه‌م: گرژبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌و ئیش و ژانی پێست ئه‌م قۆناغه به په‌ڵه‌ی سووری بچوك ده‌ستپێده‌كات كه به ئارامی زیادئه‌كه‌ن و به‌ره‌به‌ره پێست دائه‌گرن و حاڵه‌تێك ڕووئه‌دات كه پێست پڕئه‌بێت له په‌ڵه‌و لیر. پاش چه‌ند ڕۆژێك ئه‌م حاڵه‌ته تهشهئهستێنێ بۆ باسك و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی جه‌سته وه‌كو ڕان و قاچه‌كان. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تاش به‌رزئه‌بێته‌وه بۆ 40 یان 41 پله. قۆناغی چواره‌م: قوناغی گواستنه‌وه كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی سورێژه له‌ماوه‌ی 8 رۆژدا ئه‌توانێت ئه‌م نه‌خۆشییه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سانی تر. ئه‌م ماوه‌یه له 4 ڕۆژی پێش سه‌رهه‌ڵدانی په‌ڵه سووره‌كان و لیركردنی پێسته‌وه ده‌ستپێده‌كات و 4 ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌م ماوه‌یه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه‌وا ئه‌م ئاسهوهره له‌سه‌ر پێست هه‌ن. هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی سورێژه: *نهكوتانی ڤاكسینی سورێژه *گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان *كه‌می ڤیتامینی A خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure