16/12/2019 10:59 AM

سەبارەت بەڕێبەرە گەنجەکەی کۆریای باکوور- بەشی دووهەم

کیم جۆنگ ئوون ئەو کاتەی بوو بە سەرۆکی کۆریای باکوور تەمەنی 27 ساڵ بوو. بەڵام هەر ئەو کاتەش حەزی لەستایلی باپیری بوو. کیم جۆنگ ئوون پاش گەڕانەوە بۆ کۆریای باکوور زۆر بەکەمی لەناو خەڵکدا دەرئەکەوت. بەڵام لەساڵی 2009ـدا پاش مەرگی باوکی هاتە گۆڕەپانی جیهانییەوە. کیم جۆنگ ئوونی گەنج جلوبەرگێکی نەریتی ئەپۆشی؛ ستایلی کۆت و شەرواڵەکانی هاوشێوەی "مائۆ" بوو و چاویلکەکانیشی هاوشێوەی چاویلکەکانی باپیری بوو.
هەندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کەم ئەم ستایلە بەهەڵکەوت نییه و کیم جۆنگ ئوون هەوڵ ئەدات رۆژە خۆشەکانی حوکمڕانی "کیم ئیل سۆنگ" بخاتەوە یادی خەڵک، واته ئەو سەردەمەی کە ئابووری کۆریای باکوور لەپێش ئابووری کۆریای باشوورەوەبوو. جگه لەم بابەتە، بەبڕوای شرۆڤەکاران، کیم جۆنگ ئوون  مەبەستی لەم ستایلە ئەوەیە کە پێگەی خۆی وەکو میراتگری بەرحەقی بنەماڵەی "کیم" بەهێزتر بکات.
لەڕێوڕەسمی کردنەوەی "سام جیۆن"، ئەو ناوچە کوێستانییەی کە لەنزیک شاخی "پێکتۆ" هەڵکەوتووە و کیم جۆنگ ئوون پاڵتۆیەکی چەرمی پۆشیوە و هەر بەم جلوبەرگە نیشانی داوە کە حەزی لە ئەزموونکردن و تاقیکردەوەی ستایلی جیاوازە. کیم جۆن ئوون ئەم شوێنەی کردۆتە "یۆتۆپیایەکی سۆشیالیزتی".
"مایکڵ مادەن"، ئەندامی ناوەندی Stimson Center ئەڵێ کیم جۆنگ ئوون هاوشێوەی "هیپستر"ـەکانه. "هیپستر"ـەکان کەسانێک بوون کە ستایلی ژیان و جۆری جلەوبەرگ پۆشینیان لەگەڵ ئەندامی دیکەی کۆمەڵگا جیاواز بوو و بەپێی حەزی خۆیان ئەم شتانەیان هەڵدەبژراد.
"مادەن" لای وایه ئامانجی کیم جۆنگ ئوون لە پۆشینی ئەم پاڵتۆ چەرمە ئەوەیه کە ئیتر خودی راستەقینەی خۆی نیشان بدات و پێویست ناکات وەکو باوک و باپیری دەرکەوێ. باوکی کیم جۆنگ ئوون بەردەوام بەجلوبەرگی فرۆکەوانی و کڵاو و چاویلکەی پزیشکی یان دژەخۆرەوە دەرئەکەت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved