16/12/2019 11:13 AM

داگیرکرانی "ئەمریکا" بەدەست "بەریتانی"یەکانەوە

ئەم داگیرکرانە بریتییە لە مێژووی دامەزران و کۆنترۆل کردن و داگیرکرانی کیشوەری "ئەمریکا" بەدەست دەسەڵاتی "بەریتانیا" و "حکومەتی سکاتلەند" و پاش یەکگرتنی ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی 1707ـدا، بەدەست حکومەتی "بەریتانیای مەزن". ئەم داگیرکردنە هەوڵێک بوو لە سەدەی 16ـەوە دەستی پێکرد، بەڵام یەکەمجار سەرنەکەوت و حکومەتی "بەریتانیا" شکستی هێنا. یەکەمین داگیرکراوی "بەریتانیا" لە ساڵی 1607ـدا لە "جەیمزتاون" بۆنیاد نرا. پاش ئەمە هەندێک ناوچەی‌ تریش لە "ئەمریکا" داگیرکران. هەرچەند زۆربەی ناوچەکان سەربەخۆ بوون، بەڵام هەندێک شوێنیش وەک ناوچەی داگیرکراوی "بەریتانیا" لە دوورەوە کۆنترۆڵ ئەکران.
باکووری "ئەمریکا" بەر لە ساڵەکانی 1492 بۆ ماوەی هەزاران ساڵ شوێنی هەندێک جەماوەری خۆجێیی بووە. چەوساندنەوەی باکووری "ئەمریکا" لە لایەن "ئەوروپی"یەکانەوە پاش گەشتی "کریستۆف کۆلۆمبۆس" بە ئۆقیانووسی "ئەتلەنتیک"ـدا لە ساڵی 1492 دەستی پێکرد. چەوساندنەوەی ئەم کیشوەرە لە لایەن "بەریتانی"یەکانەوە لە کۆتایی سەدەی 15ـەوە دەستی پێکرد و جەنابی "سێر واڵتێرراڵێی" ناوچەیەکی داگیرکراوی بۆ ماوەیەکی کورت لە ساڵی 1585ـدا بۆنیادنا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved