16/12/2019 11:15 AM

ستیڤن هاوکینگی ئێرانی کێبەرکێی ڤیلچەرسواری بەڕێوە ئەبات!

"وەحید رەجەبلوو" لەئێستادا بۆته سیمایەکی ناسراو لەناو کۆمەڵگای کەمئەندامانی وڵاتی ئێران و نازناوی "ستیڤن هاوکینگی ئێرانی"ـیان پێ بەخشیوە. وەحید بەتەمایه کێبەرکێیەکی ڤیلچەرسواری بەڕێوە ببات.
ئەم رووداوە ناوی "توانیران"ـە و بڕیارە لەچوارچێوەی کێبەرکێیەکدا بەڕێوەبچێت. ئەم کێبەرکێیە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە بەشداربووانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتوانن بۆ ماوەیەکی کورت خۆیان بخەنە دۆخی کەسێکی ئاساییەوە. "وەحید رەجەبلوو" سەبارەت بەم بابەتە گوتوویەتی: " مەبەستمان لەبەڕێوەبردنی ئەم کێبەرکێیه کە لەنێوان کەسانی ئاسایی و کەمئەنداماندا بەڕێوە ئەچێت ئەوەیه کە فەرهەنگی "تەندروست سالاری" بخەینە ژێر پرسیارەوە. لەم کێبەرکێیەدا 7 یانە بەشدارن.
رووداوی"توانیران" بەدروشمی: " سووڕانەوەی تایەی ڤیلچەرەکەم مایەی سووڕانەوەی جیهانه" و بەپشتیوانی چەندین بنکەی خزمەتگوزاری بۆ نموونه "سناپ" و "سناپ فوود" کە ئەوەی یەکەمیان تەکسی ئینتەرنێتی و ئەوەی دیکەیان سیستەمی خواردنی ئامادە دابین ئەکات، بەڕێوە ئەچێت. ئامانجی ئەم کێبەرکێیه ئەوەیه کە سنووری نێوان ئەم دوو چینەی کۆمەڵگا کەم ببێتەوە سیاسەتی پشتیوانی لەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کارا بکرێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved