ئەم دەستەواژەیە بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆ ئەو هونەرانە بەکار دەچێت کە لە دەرەوەی ئەو هونەرانەن لە لایان کۆمەڵگەی ئێستاوە یان بە پشتیوانی ڕوانینی ئێستای کۆمەڵگاوە بەدی دێن. سەرهەڵدانی ئەم هونەرە لەم بیرۆکەیەوە سەری هەڵداوە کە کۆمەڵگای ئێستا پابەند بەوە نابێت کە دان بەمەدا بنێت کە پتر لە یەک کەلتوور و یەک جۆر هونەر بوونی هەیە. هونەری دانسقە لەوانەیە زاڵ بێت، بەڵام بەشێوەی ئاسایی بەشێکی کەمینە لە ڕوانینی جوانناسی کۆمەڵگا پێک دێنێت. لە هەندێک لەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و جۆگرافیاییانە لە وڵاتێکی بەربڵاون هونەری جەماوەری تایبەت و دانسقە لەوانەیە گەشەیەکی بەرچاو نەکات کەچی بە پێچەوانەوە هونەری فۆلک زۆر بەباشی گەشە دەسێنێ و وەک هێمایەکی نەتەوەیی سەیر ئەکرێت. هونەری فۆلک لەناو جۆگرافیایەکی دیاریکراودا پێناسە ئەکرێت کە خەڵکەکەی هەندێک خاڵی هاوبەشیان هەیە وەک زمان و ئایینی هاوبەش. نەریت بەشێوەیەکی زەق لەم هونەرەدا ڕۆڵ ئەگێڕێ ئەویش نەک تەنیا بۆ ناوەرۆکی ئەم هونەرە بەڵکو بۆ پێکهاتە و تەکنیک و کەرەسە و ماتریالی ئەم جۆرە هونەرە. هونەری فۆلک هەر بەوشێوەیەی کە لە بینا فۆلەکەکان ناکرێ داببڕی و بە جیا سەیر بکرێت هەر بەو شێوەیەش ناکرێ لە ژیانی ڕۆژانە داببڕێ.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure