16/12/2019 03:16 PM

چەند خاڵێک سەبارەت بەگەشتی ئاسمانی

گەشتە ئاسمانییەکان بەگشتی مرۆڤ تووشی سترێس و دڵەراوکێ ئەکەن. قەرەباڵغی فڕۆکەخانه، سەرکەوتن لە فڕۆکە، دانیشتن لە یەک شوێنی دیاریکراو، دەنگی بەرزی بزوێنەری فڕۆکەکە و سیستەمی کۆنتڕۆڵی کەشوهەوای ناو فڕۆکەکە، ئاڵوگۆڕیی زەختی هەوا لە کاتی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی فڕۆکەکە، خواردنه سوێرەکانی ناو فڕۆکە، کەم ئاوی جەستە و وشکی هەوای ئەو ناوە، بەگشتی زیان بەتەندروستیتان ئەگەیەنن.
ئەو کەسانەی کە تووشی ئازارێک بوون و دڵەڕاوکێ خراپتری ئەکات ئەبێ هۆشیاربن. بەپێی تیۆری، ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لەکاتی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی فرۆکەدا بەسەر زەختی هەوادا دێت، لەوانەیه ئازارەکانی دڵ ودەمارەکان زیاتربکات. ئەگەر سییەکانتان کێشەی هەیه لەوانەیه گرفتی زیاترتان بۆ دروست ببێ.
یەک کێشەی دیکە کە باوترە باسی تووشبوون بەهەڵامەتە لە گەشتە ئاسمانییەکاندا. هەر وەکو ئەزانن لەناو فرۆکەدا رێژەیەکی زۆر لە خەڵک لە شوێنێکی بەرتەنگ و بچووکدا ماوەیەکی زۆر لەتەنیشتی یەکەوە ئەبن. دواتریش ناوەوەی فڕۆکەکان بەباشی پاک ناکرێتەوە و هەر بۆیه ئەگەری بڵاوبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسە جۆربەجۆرەکان بەرز ئەبێتەوە. کەوابوو لەگەشتی ئاسمانیدا هەوڵ بدەن کڵینێکس و پاککەرەوەی دەست و روخسارتان پێ بێت و ناوبەناو بەکاری بهێنن.
بەڵام ئەگەر کێشەیەکی تەندروستی ئەوتۆتان نەبێ زۆر ئەستەمە تووشی کێشەیەکی تایبەت بن. ئاگاداری جووڵانەوەی کورت و بەردەوام، ئەتوانێ رێگری لە کێشەکان بکات.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved