17/12/2019 05:34 PM

وەک ژنێکی ئازا بڕیار بدە

بێگومان بەرهەمهاتنی ئەم هەمووە چیرۆک و رۆمان و فیلمە کە سەبارەت بەسەربەخۆیی ژنانه بێ هۆ نییه. ئەو ژنەی وا بە تەنهایی ژیانی خۆی بەڕێوەئەبات و بەسەر نەهامەتییەکاندا سەردەکەوێ. بەڵام بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونێکی لەم چەشنە پێویست نییه رووداوێکی سەیروسەمەرە روو بدات. گرنگ نییه تەمەنتان چەندە. ئایا هاوسەرگیریتان کردووە یان نا، چونکە لەم نووسراوە کورتەدا هەوڵ ئەدەین بەخستنەڕووی چەند پێشنیار رادەی متمانە بەخۆیی ئێوە بەرز بکەینەوە.

لە کۆنسێرتێکدا بەشداری بکەن
ئەگەرهونەرمەندە خۆشەویستەکەتان کۆنسێرتی هەیه، تەنانەت ئەگەر کەس لەگەڵتان نەهات، خۆتان بلیتێک بکڕن و بەشداری بکەن. بەشداری لە بۆنەیەکی ئاوەهادا مەجالی ئەوەتان پێ ئەدات کە کات و بەرنامەکانتان بەپێی حەزی خۆتان دابڕێژن. لەناو کۆنسێرتەکەدا لەناخی دڵەوە گۆرانییەکان لەگەڵ گۆرانیبێژەکە بڵێنەوە، بەتایبەت ئەگەر دەورەبەرتان کەسانی نەناسیاون.

سەردانی مۆزەخانه بکەن
پیاسەکردن لەناو پێشانگا جۆربەجۆرەکان و سەیرکردنی ئەو ئاسەوارەی کە هەمیشە حەزتان لێ بووە بیبین، ئەویش بەدڵی خۆتان، ئەتوانێ جۆرێک لەهەستی رزگاربوونتان پێ ببەخشێت. کاتێک بەتەنیا بن و کەس ئارامییتان نەشێوێنێت ئەم چێژە  چەندین قات بەرز ئەبێتەوە.

بەیانی زوو هەستن و سەیری هەڵاتنی خۆر بکەن
هەمووان مافی ئەوەیان هەیه کە رۆژەکەیان بەسەیرکردنی دیمەنێکی جوانەوە دەست پێ بکەن. گرنگ نییه بۆ بینینی ئەم دیمەنە ئەڕۆنه بۆ شاخەوانی یان لەسەربان و باڵکۆنی ماڵەوە بەدەم قاوەخواردنەوە سەیری هەڵاتنی خۆرئەکەن. تەنیا بوون لە وەها کاتێکدا ئەتوانێ دەسپێکێکی باش بێت بۆ ئەو رۆژەتان.

گەشتکردن
ئەوەی کە چەندە لە ماڵەوە دوور ئەکەونەوە یان ئەوەی ئەڕۆن بۆ چ شوێنێک، گرنگ ئەوەیه خۆتان بەتەنیا سفرتا سەدی ئەرکەکانی ئەم گەشتە ئەگرنه ئەستۆ. ئەم کارە لەوانەیه سەرەتا هەندێک ئەستەم بێت بەڵام بەدڵنیاییەوە چێژێکی تایبەتتان پێ ئەبەخشێت.

 

سەرچاوە: womansday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved