17/12/2019 05:41 PM

شۆڕشی فەڕەنسا

شۆڕشی فەڕەنسا سەردەمیکی پڕ لە ئاژاوە و بشێوی بوو لەو وڵاتەدا و داگیرکراوەکان لە 1789ـەوە دەسیان پێکرد. شۆڕشگێڕان حکومەتی پاشایەتی یان ڕووخاند و لە جیاتی ئەو حکومەتی کۆمارییان دامەزران. پاش ئەوە و بەهۆی ئەم ئیشەی شۆڕشگێڕەکانەوە ئاژاوە و ئاڵۆزییەکی پترهاتە گۆڕەوە و بووە هۆی ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا تۆفانێک دروست ببێ و لەکۆتاییدا حکومەتێکی دیکتاتۆری بێتە سەر کار ڕێبەرایەتی ئەم حکومەتە بەدەست "ناپلیۆن"ـەوە بوو کە توانی زۆربەی پرێنسیپەکانی خۆی داسەپێنێ و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ئەم شۆڕشە کە لە لایەن بیرۆکەی لیراڵ و رادیکاڵەوە هاندرابوو بووە هۆی ئەوەی وەرچەرخانێکی بنەڕەتی لە مێژووی سیاسەتدا بەدی بێنێت و لە ئاستی جیهانیدا سیستەمی پاشایەتی وەک سیستەمێکی نەگریس سەیر بکرێت و لە گشت شوێنەکان هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی شوێنی سیستەمی پاشایی لەگەڵ سیستەمی کۆماری یان لیبراڵ دیموکراسی جێگۆڕکێی پێ بکرێت.
لە ماوەی شەڕی ئینقلابیدا، تۆفانێک لەکێشە جیهانییەکان ئاشکرابوو کە لە ناوچەی "کارائیب"ـەوە تا "رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگرت. مێژوونووسان شۆڕشی فەڕەنسا وەک یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتی سەیر ئەکەن. هۆکاری سەرهەڵدانی شۆڕشی فەڕەنسا بە ئێستاشەوە نادیار و لێڵە، ئێستاش شوێنی قسە وباسە. پاش شەڕی حەوت ساڵەی فەڕەنسا و شۆرشی "ئەمریکا" حکومەتی فەڕەنسا کەوتە ژێر قەرزێکی قورسەوە و هەوڵیدا بە باجێکی زۆر زاڵمانە ئەم قەرزە قەرەبوو بکاتەوە و ئەمەش بووە هی سەرهەڵدانی تووندوتیژی.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved