17/12/2019 11:44 PM

كوردەكان لە بەرزكردنەوەی قورسایی باڵادەست بوون

لە وڵاتی ئوردن كۆتایی بە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی بۆ كچان و كوران لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان ھات.

لەم پاڵەوانێتییە سێ كچە یاریزانی یانەی ھەولێر توانیان 16 ملوانكەی جۆراوجۆر بەدەستبھێنن، كە 15 ملوانكەی زێر بوو و یەك ملوانكەی برۆنزی بەدەستھێنا.

ئیسرا موحسین توانی شەش ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی لاوان و پێشكەوتووان بەدەستبھێنێت لە كێشی 49 كگم.

ئیناس موحسین دەستكەوتێكی مەزنی بەدەستھێنا كاتێك توانی 9 ملوانكەی زێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان بەدەستبھێنێت لە كێشی 59  كگم.

بەھۆی پێكان كچە یاریزان ئۆشین موحسین توانی پلەی سێیەم و ملوانكەی برۆنز لە كێشی 71 كگم لە خەتف لەسەر ئاستی پێشكەووتوان بەدەستھێنا.

ئەم سێ كچە یاریزانە موحسین عەزیز-ی باوكیان و ھاوشاندی ھەڵبژاردەكە راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بوو.

جگە لەم سێ یاریزانەی یانەی ھەولێر، دوو كچە یاریزانی كورد لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق توانیان ئەنجامی بەرچاو بەدەستبھێنن، كە ئەوانیش رازاوە لوقمان لە كێشی (٥٩) كگم سێ ملوانكەی برۆنزی لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بەدەستھێناو ریان لوقمان یەك ملوانكەی زێرو دوو زیوی لە كێشی 81 كگم پێشكەوتووان بەدەستھێنا.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved