19/12/2019 01:13 PM

گیڤارا

"ئەرنستۆ"چێ" گیڤارا" کەسایەتییەکی مارکسیستی "ئەرجەنتینی" بوو، ئەو دکتۆر و نووسەر و سەرۆکی پێشمەرگە و دیپلۆمات و تیۆریناسێکی نیزامی بوو.  ئەو کە یەکێک لە هێما سەرەکییەکانی شۆڕشی "کووبا" بوو پاش ماوەیەکی زۆر کەم بووە سیمایەکی جیهانی و هێمای شۆڕشگێڕی لە گشت کەلتوور و نەتەوە جیاوازەکاندا.
کاتێک "گیڤارا" قوتابییەکی لقی پزشکی بوو بە ناو "ئەمریکای باشوری"ـدا گەشتی کرد و بەهۆی بینینی نابەرابەری و نەداری و نەخۆشی خەڵکەوە بووە کەسێکی ڕادیکاڵ.مەیلی ئەو بۆ رووخاندنی ئەو شتەی ناوی نابوو کاپیتالیزم و نوێنەرەکەشی ئەمریکا بوو بووە هۆی ئەوەی لە چاکسازی "گواتمالا"ـدا بەشداری بکات، ئەمە هەمان چاکسازی بوو کە لە ژێر چاوەدێری سەرۆک کۆمار"ججاکوب ئاربێنز"ـدا بەڕێوە ئەچوو. دواتر لە "مەکسیکۆ سیتی"گیڤارا توانی " رائوول" و "فیدل کاسترۆ" ببینێت. زۆر بەخێرایی تێکەڵ بە شۆڕشی ئەم دوو برایە بوو کە بە تەما بوون رێبەری دیکتاتۆری "کوبا" کە لە لایەن "ئەریکا"ـوە پشتیوانی لێئەکرا واتە " فۆلجێنسیۆ باتیستا"بڕووخێنن. "گیڤارا" زۆر بەخێرایی لە دکتۆرێکی ئاساییەوە بە پلەیەکی زۆر بەرز گەیشت و بوو بە فەرماندەی پێشمەرگەکان لە شەڕی دوو ساڵە دژ بە "باتیستا" و لە دواییشدا وەک دووەم کەسی ڕێبەرایەتی سەیر ئەکرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved