19/12/2019 01:21 PM

چۆنیەتی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان

ئەو کەسانەی حەزیان لێیه لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهاندا بەشداری بکەن لە یەکەم هەنگاودا ئەبێ ناوی خۆیان لە نوێنەرایەتی "رێکخراوەی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان" لە وڵاتەکەی خۆیان تۆمار بکەن. هەڵبەت ئەبێ ئەوە بزانن کە ئەم رێکخراوەیه کە وڵاتانی ئیسلامی نوێنەرایەتی نییە.
تەمەنی شاجوانی جیهان ئەبێ لە نێوان 18 بۆ 28 ساڵ بێت و ئەو کچانەی تەمەنیان لەم ژمارانە کەمتر یان زیاتر بێت ناتوانن لەم کێبەرکێیەدا بەشداری بکەن. هەروەها ئەو کەسە نابێ پێشتر هاوسەرگیری کردبێت  و پاش هەڵبژاردنیشی نابێ تا ساڵێک دواتر هاوسەرگیری بکات.
ئەم کەسە پاش هەڵبژاردنی ئەبێته جێی سەرنجی هەمووان کەوایه ئەبێ لە هەموو بوارەکانەوە خۆی بەهێز بکات. هەر لە جوانی روخسار و جەستەوە تا رادەی زانیاری گشتیی سەبارەت بە بابەتە جۆربەجۆرەکان. ئەو کەسەی ئەبێته شاجوان ئەبێ زانیارییەکی باش و تۆکمەی لەسەر دۆخی جیهان بەگشتی و وڵاتەکەی خۆی بەتایبەتی هەبێت و لەبواری چارەسەریی کێشەکانی جیهانەوە خاوەن بۆچوون بێت.
ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمار کردوو و لە پرۆسەی پاڵاوتنی رێکخراوەکەدا سەرکەوتوو بوون، ئەبێ دوو قۆناغی گرنگ تێپەڕبکەن. یەکەم، ئەبێ بتونێ لە ژێر هەر چەشنە زەختێکدا متمانە بەخۆیی و زیرەکیی خۆی بپارێزێت و بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک پرسیاری لێ ئەکرێت. پاشان یەکجار بەجلی مەلەکردن و جارێکی دیکە بەجلی شەوەوە(جلی فەرمی) گفتوگۆی لەگەڵ ئەکرێت. جلی مەلەکردن بۆ ئەوەیه کە تەندروستیی جەستەیی ئەو کەسە دەربکەوێت و جلی شەویش بۆ ئەوەیه کە رادەی متمانە بەخۆیی و جوانیی و باقی تواناییەکانی خۆی بخاتە روو.
پاش ئەم دوو  قۆناغە، 6 کەس هەڵدەبژێردرێن و ئەڕۆنه قۆناغی پرسیار و وەڵامەوە. داوەرەکان لەم بەشەدا ئەم پرسیار جۆراوجۆر لەم کەسانە ئەکەن؛ هەر لە بابەتگەلی فەرهەنگییەوە تا رۆژەڤی سیاسی.
دوایین قۆناغ ئەوەیه کە داوەرەکان لەکاتی پرسیارکردندا زەخت ئەخەنە سەر ئەو شەش کەسە و هەر کەس بتوانێ لە وەڵامدانەوەدا داهێنەرتر بێ ئەبێ بەسێ کەسی دەرچووی دوایین قۆناغ  و پاشان لەناو ئەم سێ کەسەدا یەک کەس هەڵدەبژێردرێت و ئەبێ بە شاجوانی جیهان.
رێکخراوەی شاجوانی جیهان (MUO) هەموو ساڵێک ئەم کێبەرکێیه لەنێوان نزیکەی 10هەزار ژندا بەڕێوە ئەبات و لەم پرۆسەیەدا یارمەتیان ئەدات بۆ ئەوەی گۆڕانی بنەڕەتی لە کەسایەتی و ژیانیاندا بەدی بێت. جێی ئاماژەیه کە تاجی شاجوان نرخەکەی 300هەزار دۆلارە.

 

سەرچاوە: medium، missuniverse

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved