19/12/2019 05:38 PM

کاتێک نیوەشەو خەبەرمان ئەبێتەوە چی بکەین خەومان لێ بکەوێتەوە؟


سەیری مۆبایلەکەتان مەکەن
کاتێ نیوەشەو بەخەبەر دێن لەوانەیه یەکسەر مۆبایلەکەتان بکەنەوە و خۆتانی پێوە سەرقاڵ بکەن بۆ ئەوەی خەوتان لێ بکەوێتەوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا خۆڕاگری بکەن چونکە شاشەی مۆبایل تیشکێک بڵاوئەکاتەوە ئەبێته هۆی شێوانی سیستەمی خەو. جگە لەوە ئەو هەموو بابەتە فرەرەنگ و سەرنجڕاکێشە کاتێکی زۆر بەفیرۆ ئەدات.

ژوورەکەتان با ئارام و بێدەنگ بێت
هۆکاری سەرەکی بێخەوی و کەمخەوی، دڵەڕواکێ و سەرقاڵییەکانی مێشکە. ئێمه لە ماوەی شەودا قۆناغە جیاوازەکانی خەو تێپەڕ ئەکەین و لەکاتی تێپەڕکردنی هەر قۆناغێکدا تاڕادەیەک خەبەرمان ئەبێتەوە، بەڵام نایەتەوە یادمان و دیسان خەومان لێ ئەکەوێتەوە. ئەگەر دڵەوڕاکێتان هەبێ ئەو بەخەبەرهاتنه کورتماوەیه درێژە دەکێشێ. بوونی ژوورێکی تاریک و بێدەنگ کاریگەرییەکانی دڵەرواکێ کەم ئەکاتەوە و ئەبێته خەوێکی قووڵ و شیرین.

بەخۆتلاندنەوە جێبەجێ نابێت
راستە لەکاتی خەوتندا ئەنجامدانی هەر چەشنە کارێک بێخەوی زیاتر ئەکات، بەڵام هەڵمژینی چەند هەناسەیەکی قوول، گوێگرتن بۆ پارچە مۆزیکێکی ئارام و خوێندنەوەی چەند لاپەڕەی کتێب لەو کارانەن کە خەوێکی ئارام بەدی ئەهێنن.

واز لە خواردنەوە بهێنن
ئەگەرچی کحول وەکو مادەیەکی خەوهێنەر ناسراوە، بەڵام لایەنێکی دیکەشی هەیە. هەر وەک پێشتر گوتمان خەو بەچەند قۆناغێکی جیاوازدا تێپەڕ ئەبێت. یەکەم قۆناغ ئەوە قۆناغەیه وا مرۆڤ سووکە خەوێک دەکات و ئەگەری بەخەبەرهاتنی زۆرە. بەپێی توێژینەوەکان کحول مرۆڤ لەو قۆناغەدا ئەهێڵێتەوە و ناڕواتە ناو قۆناغی خەوی قووڵەوە. کەوابوو بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیه بەهیچ شێوەیەک روو لە مەشروب مەکەن.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved