20/12/2019 02:17 PM

دواهاتەکانی توانەوەی سەهۆڵە سروشتیییەکانی زەوی

کاتی خۆی مرۆڤ بەخەیاڵیشیدا نەدەهات رۆژێک سەهۆڵە سروشتییەکانی جەمسەر بتوێنەوە. بەڵام ئێستا ئەم ئەفسانەیه لە بەرچاومان خەریکە بەرگی راستی ئەپۆشێ و هەموو رۆژێک بەشێکی لێ ئەتوێتەوە. بەڵام دواهاتەکانی ئەم دیاردەیه چین؟ لەم نووسراوەیەدا ئەم بابەتە ئەخەینە بەرباس.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان

نزیکەی 10٪ی گۆی زەوی بە سەهۆڵە سروشتییەکان داپۆشراوە. واته 9.3 ملیۆن کیلۆمەتر دوجا و ئەم سەهۆڵانه 70٪ـی ئاوی شیرینی جیهانیان لەخۆ گرتووە. ئەگەر ئەم سەهۆڵانه بتوێنەوە ئاستی ئاوی دەریاکان 70 مەتر بەرز ئەبێتەوە! بەپێی توێژینەوەکان بەهۆی توانەوەی ئێستای سەهۆڵەکان تا 50 ساڵی داهاتوو ئاستی ئاوی دەریاکان 91 سانتی مەتر بەرز ئەبێتەوە. هەر بۆیه ئەو شارانەی لە کەنارەکان هەڵکەوتوون ژێر ئاو ئەکەون. بۆ نموونه "بۆمبای" لە هیند و "هۆشی مینە" لە ڤیتنام.

ئاوارەبوونی خەڵک

کاتێک شوێنی نیشتەجێبوون کەوتە ژێر ئاوەوە، ئیتر بۆ ژیان نابێت و ئەبێ جێی بهێڵیت. بەپێی بەراوردەکان تا ساڵی 2100، 2 ملیار کەس لە سەرانسەری جیهان ئاوارە ئەبن.

کەمبوونەوەی ئاو بۆ خواردنەوە
ئەم سەهۆڵانه لە کاتێکی دیاریکراو لەهەر ساڵێکدا ئەتوێنەوە و ئاوی بەشێک لە دانیشتووانی زەوی دابین ئەکا، بۆ نموونە دەشتی "تەبەت" و دۆڵی "سێند". ئەم توانەوەی باسمان کرد لەوانەیه لە سەرەتاوە کێشەی بێ ئاوی چارە بکات، بەڵام لەدرێژەدا بەهۆی تێکەڵ بوون بە دەریاکانەوە سوێر ئەبن و ئیتر بۆ خواردنەوە نابێت.

بەرزبوونەوەی ترشیی ئەقیانووسەکان

گەرمبوونی هەوا ترشیی ئاوەکانی زەوی بەرز کردۆتەوە. توانەوەی سەهۆڵەکان ئەم دیاردەیە بەرز ئەکاتەوە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژینگەی ئەقیانووسەکان هەیه.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved