21/12/2019 12:52 PM

چەند راهێنانی سادە بۆ لەناوبردنی چەوری ژێر چەناگە

پێویستە ئەم جووڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەك، ڕۆژانە بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: بەرزكردنەوەی سەر،  جوڵانەوەی چەناگەت بۆ پێش و دواوە كە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ماسولكەی چەناگە، واتە سەرتان بەرز بكەن و نزمی بكەنەوە، پاشان دەمت بە تەواوی بكەرەوە و داخستن و كردنەوەی دەم ئەمەیش جۆرە جوڵەیەكی ترە، نووشتانەوەی لێوی خوارەوە بۆ ناو بۆشایی دەم، ئەم جوڵانە ڕۆژانە ئەنجام بدەن و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسوولكەی ژێر چەناگە و تواندنەوەی چەوری ئەو شوێنە.

دووەم:ماچكردنی بنمیچێكی بەرز! ئەم ڕاهێنانە بۆ بەهێزكردنی ماسولكەی مل بەكاردەهێنرێت، بەرزكردنەوەی ملت بۆ سەرەوە بەشێوەیەك كە ملت تا كۆتا ئاست ڕێك ببێتەوە، پاشان كۆكردنەوەی لێوت بەشێوەی ماچ كردن، ئەمەیش سوودی زۆری دەبێ و بۆ ژێر چەناگە و ماسوولكەی ملیش كاریگەری تەواوی هەیە.

سێیەم: بەرگری، دەرهێنانی زمان و پاشان ڕاكێشانی بەرەو سەرەوە بە ئاراستەی لووت، یان دانانی دەستەكانت لە ژێر چەناگە، ئینجا بەرزكردنەوەی زمانتان بۆ سەرەوە، دەتوانن هەردوو دەستتان بەشێوەی مست لە ژێر چەناگە دابنێن و ئینجا شەویلگەی خوارەوە بكەنەوە و دایخەنەوە.

چوارەم: سوڕانەوەی مل، سەرت بەرەو لای ڕاست بسوڕێنە،  دواتر شەویلگەی خوارەوەت بۆ پێشەوە و بۆ دواوە بجوڵێنە، پاشان سەرت بەرەو لای چەپ بجوڵێنە و بەهەمان شێوە شەویلگەی خوارەوەت بۆ پێشەوە و بۆ دواوە بجوڵێنە.

بەكارهێنانی ئەم جوڵانە كاتێكی كەمی دەوێ و زۆر لە كاتتان ناگرێ،  لە ماوەیەكی كەمیش ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوتان پێ دەدات و لە دەست چەوری ژێر چەناگە ڕزگارتان دەبێت.

 

سەرچاوە: for-healthy-lifestyle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved