21/12/2019 10:47 PM

مینی‌ زیره‌ك دروستده‌كرێت

كۆمپانیای‌ تیخماشی‌ روسی‌ رایگه‌یاند، له‌ ساڵی‌ داهاتوودا جۆره‌ مینێك دروستده‌كات كه‌ به‌ مینی‌ زیره‌ك‌و مرۆڤدۆست ده‌ناسرێت.

ڤلادیمێر لیبین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیاكه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مجۆره‌ مینه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌‌ تانك‌و زرێپۆش‌و سه‌ربازی‌ پیاده‌ش له‌ناوببات، پڕۆژه‌كه‌شیان به‌گشتی‌ دروستكردنی‌ چه‌ند جۆره‌ مینێك ده‌گرێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌و مینانه‌ له‌ جۆری‌ (بی‌ ئۆ ئێم 3)یه‌ كه‌ به‌ مینی‌ مرۆڤدۆست ده‌ناسرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌رێی‌ ریمۆت كۆنترۆڵه‌وه‌ كاری‌ پێده‌كرێت‌و هه‌ركاتێكیش كاریان پێی‌نه‌ما توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ خۆی‌ خۆی‌ له‌ناوببات، واته‌ دوای‌ جه‌نگ پێویستی‌ به‌وه‌ نییه‌ ئه‌ندازیاری‌ تایبه‌ت‌و سه‌ربازی‌ مینه‌كان هه‌ڵگرێته‌وه‌.

خاك - روسیسكا غازیتا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved