22/12/2019 04:10 PM

سەبارەت بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەی ئاژەڵداری لە ئەمریکا

پیشەی کشتوکاڵ لە ئەمریکا پیشەیەکی گەورەیه. بەڵام کۆمەڵێک فاکتەر بۆ نموونه کەشوهەوای نەگونجاو و کەم بوونەوەی زەوی بۆ کشتوکاڵ بەهۆی پەرەسەندنی شارەکان، بەرهەمهێنانی خواردەمەنی لەم وڵاتەیان تووشی کێشە کردووە. ئەوە لەحاڵێکدایه کە رێژەی کەسانی چالاکی بواری کشتوکاڵ رۆژ لەدوای رۆژ لە نزم بوونەوەدان. هاوکات شەڕی ئابووری ئەمریکا و چین جێگە و پێگەی هەندێک لە بەروبومەکانی ئەمریکا بۆ نموونه "سۆیا"ی خستۆتە مەترسییەوە.
پشکی کەرتی کشتوکاڵ لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەمریکادا 1/05 ترلیۆن دۆلارە. ئەم داهاتە زەبەلاحە لەگەڵ رادەی بەرهەمهێنانی گشتیی دوو وڵاتی مەکسیک و ئەندۆنێزیا بەرابەرە. رووبەری زەوییەکانی کشتوکاڵی ئەمریکا یەکجار زۆر و بەرفرەوانه بەڵام جوتیاران و ئاژەڵداران تەنها 1/35٪ـی چالاکی ئەم بوارەن و بەبراورد لەگەڵ ساڵی 1935 کە رێژەی جوتیاران 7 ملیۆن کەس بوو، دابەزینێکی یەکجار زۆری بووە.
دەگوترێ 41٪ـی زەوییەکانی ئەمریکا بۆ دابین کردنی خواردنی ئاژەڵ بەکاردێت کە رووبەرەکەی 3.2 ملیار دۆنمە، واتە بەرووبەری وڵاتی هیند. بەپێی توێژینەوەی "بلۆمبەرگ"، لەحاڵێکدا کە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نزیکەی یەک ملیار دۆنمه، تەنها ٣٢٠ ملیۆن دۆنم لەم زەوییانه کشتوکاڵی تێدا ئەکرێت و باقییەکەی بۆته شوێنی دابین کردنی خواردن بۆ ئاژەڵان.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved