22/12/2019 04:41 PM

ئەو کاتەی وا بۆ کاروباری رۆژانەی تەرخان ئەکەین چەندە؟

هەر کارێک –لە ئاپدەیت کردنەوەی ئەپلیکەیشنی مۆبایلەوە هەتا دۆزینەوەی شوێنێک بۆ پارکینگی ئۆتۆمبێل- بەشێک لە کاتەکانی ئێمه داگیر ئەکەن. بەڵام هیچ کەس نازانێ ئەم رادەیە رێک چەندە. لەدرێژەدا هەندیک روونکردنەوە سەبارەت بەم بابەتە ئەخەینە روو.

هەوڵدان بۆ خەوتن

بەپێی بەراوردی کارناسان، ئێمه 7 ساڵی تەمەنمان سەرفی راکشان لەناو جێگەدا ئەکەین و چاوەڕێ ئەکەین خەومان لێ بکەوێت. هەندێک لە پسپۆڕان لایان وایه ئەگەر پاش 20 خولەک خەوتان لێ نەکەوت لە جێگاکەتان وەرنە دەرەوە. واباشە چایەک بخۆنەوە یان ئەوەیکە کتێبێک بخوێننەوە.

گەڕان بۆ پارکینگ
بوونی سەیارە زۆر جێژبەخشە، بەڵام دۆزینەوەی شوێنێکی گونجاو بۆ پارکینگی ئۆتۆمبێلەکە ئەم چێژه تووشی گومان ئەکات. 248 رۆژ لە تەمەنی ئێمه سەرفی ئەم گەڕانانه ئەبێت.

بازاڕ کردن
خاتوونێک ئاسایی نزیکەی 8 ساڵ لە تەمەنی خۆی سەرفی بازاڕکردن ئەکات! گۆیا پیاوان ئەم نهێنییە ئەزانن و حەز ئەکەن خۆیان بە ئیشێکی دیکەوە سەرقاڵ بکەن. هەر بۆیه پیاوان زۆریان حەز لە بازاڕکردن و کڕین و شتی لەم چەشنە نییە.

وەرزش کردن
لەکاتی وەرزش کردن کات زۆر خاوە و مرۆڤ هەست ئەکات هەرگیز کۆتایی پێ نایەت. بەڵام راستییەکان باسی ئەوە ئەکەن کە وەرزش کردن تەنها یەک ساڵ و چوار مانگ لە کاتەکانی ئێمه بۆخۆی تەرخان ئەکات.

پاککرنەوەی دەم و ددان
یەک کەسی ئاسایی تەنها 19 رۆژ لە تەمەنی بۆ پاککردنەوی دەم و ددانی رەرخان ئەکات. ئەوە لەحاڵێکدایه کە ئەگەر گوێ بۆ ئامۆژگاری پزیشکان -کە ئەڵێن هەموو رۆژێ 2 جار فڵچە لە ددانتان بدەن- بگرین، ئەم ژومارەیه بۆ 79 رۆژ بەرز ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved