23/12/2019 05:16 PM

ئایا ئاپڵیکەیشنی ToTok ئامرازی سیخوڕیی ئیماراته؟

سەرچاوەیەکی هەواڵیی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بێ رایگەیاندووە کە ئاپڵیکەیشنی ToTok ئامرێکی سیخوڕیی وڵاتی ئیماراتە. هەمووان ئەزانن کە هەندێک ئاپڵیکەشنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن بەرپرسانی حکوومییەوە پشتیوانی لێ ئەکرێت.، بەڵام هەندێکی دیکەیان بەدیاریکراوی بۆ سیخوڕی لە کەسەکان بەرهەم دێت.
بەپێی راپۆرتێکی نهێنی، حکوومەتی ئیمارات ئاپڵیکەیشنی ToTok بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی تەلەفوون کردنی بەکارهێنەران، دۆزینەوەی شوێنی بەکارهێنەران، دەرخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و چاوەدێری بەسەر میدیاکان، بەکار دێنێت. زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئەم ئاپڵیکەیشنه لە ئیمارات ئەژین بەڵام لە هەندێک شوێنی جیهان بۆ نموونه ئەمریکاش برەوی پەیدا کردووە.
تا ئێستا هەندێک هەوڵ دراوە بۆ حەشاردانی بنەماکانی ئاپڵیکەیشنی ToTok. ئەم پرۆگرامه لەژێر خاوەندارێتی "بریج"ـدا بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەم ناوە رووکەشێکە بۆ کۆمپانیای "دارک مەتر". دارک مەتر کۆمپانیایەکی سیخۆڕی سایبەرییه کە لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیی ئیمارات و کارمەندانی پێشووی NSA و سیخوڕە سەربازییەکانی وڵاتی ئیسرائیل بەرێوە ئەچوو. ئەم ئاپڵیکەیشنە پەیوەندی لەگەڵ ژیری دەسکردی Paxـیشەوە هەیه، کە لەژێر دەستی بەرپرسانی ئیماراتدایه.
تا ئێستا سەبارەت بەم تۆمەته هیچ وڵام و دژکردەویەک لەلایەن "بریج"، وڵاتی ئیمارات و CIAـەوە نەخراوەته ڕوو، بەڵام رێکخراوەی FBI هۆشداری داوەتە بەکارهێنەران لەکاتی بەکارهێنانی ئەم ئاپڵیکەیشنەدا وریای مەترسییەکانی بن.
کۆمپانی ئاپڵ و گۆگڵ ئەم ئاپڵیکەشنەیان کە فرۆشگە مەجازییەکانی خۆیان سڕیوەتەوە. گۆگڵ لەم بارەیەوە گوتوویەتی: ToTok زۆرینەی سیاسەتەکانی جیهانی مەجازی پێشێل کردووە و ئیتر لە PlayStoreـدا هیچ جێگەیەکی نییه.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved