24/12/2019 05:06 PM

کەنارە رەنگاڵەکانی جیهان+ وێنە

ئەگەر تا ئێستا سەردانی کەنارە جیاوازەکانی جیهانتان کردبێ بینیوتانه کە رەنگی لمی ئەم کەنارانه قاوەیی یان سپین. بەڵام لە هەندێک شوێنی جیهان ئەم رەنگاڵەییە زۆر زیاترە.
تێپەڕکردنی کاتی پشوودان لە تەنیشت کەنارەکان زۆر چێژبەخشە و لەوانەیه ئەم چێژه زۆرە جوانییەکانی ئەم شوێنانەمان لەبەرچاو بزر بکات. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم کەنارە سەرنجڕاکێشانه ئاشنا ئەبین کە رەنگاڵەبوونەکەیان جوانییەکی بێ وێنەیان بەم شوێنانە بەخشیوە.

لمی پرتەقاڵی


ئەگەر گەشتی "هیند"ـتان کردبێت و ناوچەی "کرالا"ـتان بینیبێت، ئەگەری ئەوە هەیه ئەو چانسەتان بە قسمەت بووبێت کە لەسەر لمە پرتەقاڵییەکانی ئەم کەنارە پیاسە بکەن.

لمی زەرد


لمی زەرد یەکێک لە باوترین رەنگەکانه لە کەنارەکانی جیهان. هەندێک کەس حەز ئەکەن رەنگی ئەم لمانه بە ئاڵتوونی بشوبهێنن کە وەسفێکی گونجاوە.

لمی سوور


لمی سوور لە زۆر شوێنی جیهان ئەبیندرێت بەڵام مەکۆی سەرەکی ئەم رەنگه لە کەنارەکانی یۆنان و دوورگەی هاواییە.

لمی کۆلکەزێڕینەیی


بۆ بینینی ئەم چەشنه لمە ئەبێ گەشتی "ئۆسترالیا" بکەن. دوورگەکانی "فریزەر" مەکۆی ئەم جۆرە لمەیه. جوانی ئەم کەنارانە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە.

لمی سەوز


ئەو کەنارانەی وا لمەکەیان سەوزه لە دورگەی هاوایی دەست ئەکەون. ئەم رەنگه جوانه بەرهەمی چالاکی گڕکانەکانی ئەم ناوچەیەیە.

لمی بنەوش


کەناری "پێفیفەر" لە ویلایەتی کالیفۆرنیا مەکۆی ئەم رەنگه سەرسوڕهێنەرەیە.

لمی قاوەیی


لمی قاوەیی لە کەناری "رۆکاوەی" لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەبیندرێت و زۆریش شل و نەرمه. ئەگەرچی قاوەیی رەنگێکی ساردە بەڵام بینینی ئەم کەنارانه مرۆڤ سەرخۆش ئەکات.

 

سەرچاوە: 10mosttoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved