25/12/2019 12:45 AM

چارلز دیگۆل

"چارلز ئانفێ جۆزێڤ ماری دیگۆل" ئەفسەرێکی نیزامی و سیاسەتمەداری "فەڕەنسی" بوو کە رێبەرایەتی بزاڤی خۆڕاگری "فەڕەنسا"ـی دژ بە "نازی"یەکانی "ئەڵمانیا" لە شەڕی دووەمی جیهانی‌دا لە ئەستۆ گرتبوو و هەروەها سەرۆکی سیستەمی چاودێریی حکومەتی کۆماری "فەڕەنسا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1944 تا 1946‌دا  بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دیموکراسی دیسان لە "فەڕەنسا"ـدا دابمەزرێنێتەوە. لە ساڵی 1958ـدا لە خانەنشینی هاتە دەرەوە و  ئەمەش بەهۆی داوای سەرۆک کۆمارەوە بوو کە ئەوی هەڵبژارد بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. داواکرا لە "دیگۆل" کە یاسای "فەڕەنسا" دیسان بنووسێتەوە و پاش ئەوەی لە ڕێگای رێفراندۆمەوە پەسەندکرا پێنجەمین کۆماری دامەزراندەوە. ساڵی دواتر دیسان وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراوە، ئەمە کورسییەک بوو کە لەساڵی 1965ـدا دیسان لە لایەن خەڵکەوە پێی بەخشرا و تا کاتی دەست لەکارکێشانەوەی واتە تا ساڵی 1969ـدا بەشێوەیەکی بەردەوام لەم بەشەدا خزمەتی کرد. ئەو روخساری سەرەکی و بەرچاوی "فەڕەنسا" بوو لەماوەی شەڕی ساردا و بیرەوەری ئەو کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سیاسەتمەدارەکانی داهاتووی "فەڕەنسا" دانا.
لە شاری "لیلی" لە دایک بوو، لە قوتابخانەی "ساتن سیێر" لە ساڵی 1912ـدا دەرچوو. ئەو ئەفسەرێکی بەناوبانگ بوو و لە ماوەی شەڕی جیهانی یەکەمدا، چەندین جار برینداربوو و لەپاشانیش لە "ڤێردێن" دەستبەسەر کرا. لە ماوەی نێوان شەڕەکاندا کەسێکە گەڕیدەبوو و بەردەوام بەرپرسایەتی قورسی پێئەسپێردرا. لە ماوەی هێرشی ئەڵمانـیەکاندا لە ساڵی 1940ـدا وەک وەزیری جەنگ هەڵبژێردرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

 خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved