26/12/2019 02:14 PM

شوێنە گەشتیارییەکانی فەڕەنسا


فەڕەنسا یەکێک لەو وڵاتانەیه کە شوێنی مەبەستی زۆرینەی گەشتیارانی جیهانه و هەموو ساڵێک ملیۆنەها گشتیار روو لەم وڵاتە ئەکەن. فەڕەنسا رۆڵێکی گرنگی لە مێژووی جیهاندا هەیه، هەر لە نیستەجێبوونی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکانی ئەم وڵاتە هەتا شەڕە جیهانییە گەورەکان. تەنانەت ئەگەر حەزتان لە مێژوو و ئەدەب و فەلسەفەش نەبێ، ئاسەواری دێرین و سروشتی سەرنجڕاکێشی ئەم وڵاتە بیانووی گەشتێکی چێژبەخشتان بۆ دروست ئەکات. شوێنه گەشتیارییەکانی ئەم وڵاتە یەکجار زۆرن و هەندێک جار گەشتیاران نازانن لە کوێوە دەست پێ بکەن. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەم شوێنانه ئاشنا ئەبین.

مۆنت سەت میشێل- نۆرماندی
ئەم کڵێسایه لە سەرەتای سەدەی هەشتەمی زایینیدا بونیادنراوە. ئەم کڵێسایە ماوەی چەندین سەدەیە کە یەکێک لە شوێنانەیه کە گەشتیاری ئایینی رووی تیدەکەن. مۆنت سەنت میشێل ئەو شوێنەیە وا لەکاتی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریادا، کەنداوی بریتانی و نۆرماندی تێکەڵاوی یەک دەبن.



گۆڕستانی پرلاشز
گۆڕستانی پرلاشز گەورەترین پارک و گۆڕستانی شاری پاریسە. ئەم گۆڕستانه ساڵی 1804 دامەزراوە و رووبەرەکەی 130 دۆنمە. لەم گۆڕستانەدا گۆڕی کۆمەڵیک کەسایەتی بەناوبانگی تێدایە بۆ نموونه: ئەنوەرە دۆ بالزاک، ئۆسکار وایڵد، ژان فراسوا شامپۆلیۆن و فرێدریک شۆپەن. تەرمی چەندین کەسایەتی دیاری کوردیش لەم گۆڕستانه نێژراون.



قەڵای ویلاندری
ژان برێتۆن، وەزیری ئابووری فرانسیسی یەکەم، لە ساڵی 1532ـدا بوو بە خاوەنی ئەم قەڵایه. برێتۆن ئەم شوێنەی رووخاند و دواتر دوایین بینای "سەردەمی رێنێسانس"ـی بونیادنا. ویلاندری لەماوەی چەندین سەدەدا گۆڕانێکی زۆری بەسەرد هات تا ئەوەیکە لە ١٩٠٦ـدا دوکتۆر "ژواکیم کارڤالۆ" و هاوژینەکەی ئەم کۆشکەیان کڕی. ئەم بنەماڵەیه سەرجەم داراییەکەی خۆیان بۆ نۆژەن کردنەوە و ژیاندنەوەی شکۆ و گەورەیی و رەسەنایەتی ئەم بینا سەرف کرد. 



سەرچاوە: oliverstravels

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved