27/12/2019 04:43 PM

بەرشەلۆنە پەیوەندیم لەگەڵ بگرێت، سبەی ئەگەڕێمەوە

"پێدرۆ رۆدریگێز" یاریزانی ئیسپانیایی یانەی چێلسی، دەرچووی ئاکادمیای تۆپی پێی بەرشەلۆنەیە و دەورانێکی باشی لە یانەکەی کەتەلۆنیادا هەبوو. بەڵام 2015 بڕیاریدا لەم یانەیە جیا بێتەوە و کۆچ بکات بەرەو چێلسی و ببێته قوتابیی مۆرینهۆ. رۆدریگەز لەم یانەیەدا توانی جەژنی پاڵەوانەتی لیگی باڵا و لیگی ئەوروپا ئەزموون بکات بەڵام لەم دواییانەدا دەرفەتی ئەوەی پێ نەدراوە یاری بۆ چێلسی بکات.
ئەم یاریزانه تەمەن 32 ساڵەیە پاش 5 ساڵ بەشداری لە یانەی چێلسیدا بەتەمایه ئەم یانەیە جێبهێڵێت، بەڵام هێشتا دیار نییە پەیوەست ئەبێ بە کام یانەوە. "پێدرۆ" ماوەیەک لەمەوبەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری "سپۆرتیۆ"ـی کەتەلۆنیا گوتی: لەئێستادا نازام چی روو ئەدات و تەنها چاوەرێی کۆتایی گرێبەستەکەمم لەگەڵ چێلسی ئەکەم و ئەگەر لەلایەن بەرشەلۆنەوە پێشنیارم پێ بکرێ، هەموو پێشنیارەکانی دیکە رەت ئەکەمەوە.
پێدرۆ لەدرێژەدا ئەڵێ: من بەڕادەی پێویست بەختەوەر بووم کە لەگەڵ "گواردیۆلا" و کۆمەڵێک ئەستێرەی جیهانیی تۆپی پێ وەکو: میسی، واڵدز، پویۆل، ژاوی، ئینیەستا و داوید ڤیا هاویانە بم و ئەمەش بەقسمەتی هەموو کەسێک نابێت. من لە بەرشەلۆنەدا ئەمزانی چی بکەم؛ ئەبوو مەجالم بۆ میسی دروست بکردایە. لەو یانەیەدا ئەرکی هەمووان دیاریکراو بوو. هەڵبەت "لیۆ" لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا زۆری یارمەتی ئەدام. میسی مرۆڤێکی راستەقینەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved