28/12/2019 10:20 PM

مۆبایلی زیرەک مێشک چی لێدەکات؟

هەرچەندە مۆبایلی زیرەك گۆڕانكاری گەورەی لە ژیانی هاووڵاتیان بەگشتی دروستكردووە، بەڵام ئەو تەكنەلۆژیایە خاڵی نیيە لە كەموكورتی و دروستكردنی كاریگەری لەسەر سەلامەتی مێشك و دەروونی.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن دەستەی سی ئێم ئاڕی تایبەتمەند لە لێكۆڵینەوەو راوێژكاری تەكنەلۆژیا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە مۆبایلی زیرەك كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك و دەروونی مرۆڤ دەبێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە زیاتر 50%ی هاووڵاتیانی هیندستان ئاماژەیان بەوە كردووە: ئالودەبوونیان بۆ مۆبایلی زیرەك زۆر پەرەی سەندووە، بە شێوەیەك ناتوانن بەبێ ئەوە بژین و رێژەی 73%ی بەشداربوون مۆبایلی زیرەك كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك و دەروونیان دروستكردووەو یەك لەسەر چواری بەشداربووان توشی تێكچوونی تەندروستی بوون بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك وەك كەمبوونەوەی بینایی و سەرئێشەو هەستكردن بە هیلاكی.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە 80%ی بەشداربووان پێشئەوەی بخەون دوایين كار كە دەیكەن تەماشاكردنی مۆبایل بووەو 74%ی بەشداربووان یەكەم كاری بەیانیان لەدوای لەخەوهەستان تەماشاكردنی مۆبایلەكانیان بووە.

خاك - وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved