پێڵاوی پاژنە بەرز سەرەتا لەلایەن پیاوانەوە بەکار ئەهات لەکاتی جەنگ و تێکهەڵچوون و سوارکاریدا و ئێرانییەکان یەکەم کەسانێک بووم کە ئەم جۆرە پێڵاوەیان بەکارهێناوە. بەڵام دواتر بۆته ستایلێک بۆ پێڵاوی ژنانه و ئێستا بەبەردەوامی کەڵکی لێ وەردەگرن. باڵات بەزر نیشان ئەدات و فۆرمێکی جوان بەجەستەت ئەبەخشێت بەڵام ئەم زیانانەشی هەیه: •دروستكردنی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت، چونكە بەیەكسانی كێشی لەش دابەش نابێت بەسەر رووبەری پێیەكان، هەر ئەم نایەكسانیەش كار لەسەر بڕبڕەكان دەكات و كێشێكی ناڕێك دەكەوێتە سەر بڕبڕەی پشت و دەبێتە هۆی ئازار و هەوكردن. •دروستكردنی ئازاری پووز، چونكە زۆرجار ماسولكەكانی پووز بریندار دەكات و ئەمەش یەكێكی ترە لە مەترسیەكان كە لەوانەیە ملولەكانی خوێنیش بگرێتەوە و ببێتە هۆی ئازارێكی بێزاركەر •دروستكردنی ئازاری پێ، چونكە كێشێكی ناڕێك دەكەوێتە سەر رووبەری پێیەكان و لە ئاكامی بەردەوامی لەپێكردنی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەوا ئازار لە جومگەكانی پێ و پاژنە و چەماوەی بنی پێدا دروست دەبێت •سوڕان و لەجێ چوونی پاژنە كاتێك پێڵاوێكی پاژنە بەرزت لەپێدایە تەنیا دەتوانیت بەسەر رێگەیەكی تەختدا رێبكەیت، ئەو چاڵایی و بەرز و نزمیانەی لەسەر رێگەكەتدایە دەبنە هۆی سوڕانی بنی پێڵاوكە و پاشان دەبنە هۆی سوڕانی پاژنە هەندێك •زیانێكی تر گوشینی بۆریەكانی خوێنە لەئاكامی شێوەی پێڵاوە بەرزەكان، پێستی بەكارهێنەر لاواز و درێژ دەردەكەوێت •چەمانەوەی بنی پێ زیاد دەكات و بەشێكی گەورە لەسەر جومگەی پەنجە گەورە دروست دەبێت مەترسی داڕزینی لێ دەكەوێتەوە •لاوازبوونی ریشاڵەكانی دەوری جومگەكانی لێ دروست دەبێت و مەترسی پچڕانیان زیاتر دەبێت.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure