29/12/2019 10:00 PM

شەری "جێنکینز ئیر"

شەڕی "جێنکینز ئێر" شەڕێک بوو لە نێوان "بەریتانیا" و "ئیسپانیا"ـدا لە ماوەی ساڵەکانی 1739 تا 1784ـدا کە بەشی هەرە زۆری ئەم شەڕە لە ناوچەی "نیو گرانادا" و "کارائیب"ـدا ڕووی‌دا و ئۆپێراسیۆنی زۆر گەورە لەو ناوەدا بەڕیوەچوو کە لەساڵی 1742ـدا کۆتایی پێهات. ناوی ئەم شەڕە ناوێکە کە یەکیک لە مێژوونووسانی "بەریتانی" بە ناوی "توماس کارلایل" بۆ ئەم شەڕانەی هەڵبژاردووە و سەرچاوەی ئەم ناوەش ئەگەڕیتەوە بۆ چیرۆکێک کە باس لەمە ئەکات کە یەکێک لە "ئیر" واتە گوێکانی "رابێرت جێنکینز" بڕاوە، "رابێرت جێنکینز" یەکیک لە کاپتانەکانی پاپۆڕە بازرگانییەکانی "بەریتانیا" بوو. هیچ بەڵگەیەک بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەم چیرۆکە لەدەستدا نییە.
دەسپێکی ئەم شەڕە لێرەوە دەست پێئەکات کە "رابێرت جێنکینز" یەکیک لە پاپۆڕەکانی خۆی لە ساڵی 1731ـدا ئەبات بۆ کەنارێکی "ئیسپانیا" و لەوێ لە لەیان سۆپاییەکانی "ئیسپانیا"ـوە بریندار ئەکرێت، ئەم ڕووداوە هەشت ساڵ بەر لە دەستپێکی شەڕ ڕوو ئەدات. وەڵامی جەماوەر بەم ڕووداوە نەرم و نیان بوو، بەڵام چەند ساڵ دواتر پارتە سیاسیەکانی "بەریتانیا" و "کۆمپانیای دەریای باشور" هیوادار بوون ئەم ڕووداوە بتوانێ هەندێک توونوتیژی لێبکەوێتەوە و هەلومەرجی بازرگانی دەریایی "بەریتانیا" لەم ناوچەیە باشتر بکات. ئەمە ئەبووە هۆی ئەوەی هاندەرێکی باش بێت بۆ شەڕ دژ بە "ئیسپانیا" و هەروەها بتوانێ هەندێک پێش بە پاوانخوازی "ئیسپانیا" بگرێت چونکە بەر لەمە کوێلەدارەکانی "بەریتانی" نەیانئەتوانی کوێلەکانیان لە "ئیسپانیا" بفرۆشن، بەڵام پاش ئەم شەڕە یەکێک لە دەسکەوتە گەورەکانی بازرگانانی "بەریتانی" ئەمە بوو کە پەیمانامەیەک کە لەمەوبەر نووسرابوو بە ناوی "پەیمانامەی  لوکرێتیڤ ئاسیینتۆ" و ئیزنی ئەمەی پێنەئەدان کە بە ئازادی لە "ئیسپانیا" بازرگانی بکەن وەلا نرا.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved