30/12/2019 02:56 PM

ئەو خانمە ئەکتەرانەی لەناشیرین بوون ناترسن+ وێنە

خانمە ئەکتەرە لێهاتووەکان هەموو چەشنه رۆڵێک ئەگێڕن، بۆ نموونه ئەو رۆڵانەی وا ئەبێ دەموچاویان ناشیرین بێت. ئەوان بۆ ئەم رۆڵانه ئەبێ تەواو خۆیان بگۆڕن، هەر لە مەکیاجی قورسەوە هەتا تاشینی قژ و شتی لەم چەشنە. هەڵبەت ئەم هەوڵانە لەچاوی بینەران و رەخنەگرانی سینەما بزر نابێت و بەم هۆیەوە خەڵاتیان کردوون. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم خانمه ئەکتەرانە ئاشنا ئەبین.

کیت وینسێلت


ئەم خانمە ئەکتەرە لە زۆر فیلم و درامادا رۆڵی گێڕاوە، بەڵام لە فیلمی "کتێبخوێن" (The Reader)ـدا رۆڵی ژنێکی ئەلمانیایی نەخوێندەوار ئەبینێت کە تۆمەتی کوشتنی سەدان کەسی لەسەرە. وینسێلت بەهۆی دەورگێڕان لەم فیلمەدا خەڵاتی ئۆسکاری پێ بەخشرا.

ناتالی پۆرتمەن


پۆرتمەن بەهۆی رۆڵێک کە لە فیلمی "ڤی وەکو ڤێندێتا" (V for Vendetta)ـدا پێ سپێردرا، بەئازایاتییەوە قژەکانی تاشی و هەروەها بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی (Goya’s Ghosts) کە لەلای چەپی وێنەکەی سەرەوەدا ئەیبینن، رۆڵێکی ژنێکی بینی کە یەکێک لە قوربانیانی (دادگای لێپێچینەوە "ئەنکیزاسیۆن"ـی ئیسپانیایی) بوو.

کامێرۆن دیاز

 دیاز یەکێک لە قژکاڵە بەناوبانگەکانی هۆلیوودە و زۆر ئاستەمە بەناشیرینی وێنای بکەیت، بەڵام لە فیلمی (Being John Malkovich) رۆڵێکی ژنێکی ناشیرینی بینی. دەموچاوێکی بەبێ مەکیاج و قژێکی ئاڵۆز. دیاز بۆ ئەم رۆڵە دوو خەڵاتی گرنگی "بفتا" و "گۆڵدن گلاب"ـی پێ بەخشرا.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved