30/12/2019 03:31 PM

پڕداهاتترین وڵاتانی جیهان لەبواری گەشتیاریدا

کەرتی گەشتیاری رۆژ لەدوای رۆژ خەریکی گەشەسەندنه و بۆتە یەکێک لە بوارە هەرە باش و لەبارەکان بۆ دەستەبەرکردنی داهاتی نەتەوەیی. هەربۆیه رێکخراوەی جیهانیی گەشتیاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2018ـدا راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە. ئەم راپۆرته باس لەو ئەکات کە کەرتی گەشتیاری لە 2017ـدا بەنسبەت 2016 لە سەتا 7 بەرزبۆتەوە و ئەم ژومارەیه لە پاش قەیرانە ئابوورییەکانی ساڵەکانی 2009 بۆ 2010 بەرزترین ژومارەیە. ئەوروپا زۆرترین داهاتی لەم بوارەدا هەیه، واته 39٪ـی کۆی داهاتی کەرتی گەشتیاریی جیهانی. هەڵبەت ئەم بابەتە زۆر سەیر نییە چونکە 52٪ـی گەشتیارانی جیهان روو لە ئەوروپا ئەکەن. پشکی ئاسیا لەم داهاتەدا لەسەتا 29ـیه و 24٪ـی گەشتیاران روو لەم کیشوەرە ئەکەن. 16ـی گەشتیاران روو ئەکەنە ئەمریکا و پشکی کیشوەری ئەمریکا لە کۆی گشتی داهاتی کەرتی گەشتیاری جیهانی 24٪ـە.


لیستی پڕداهاتترین وڵاتانی جیهانی لە کەرتی گەشتیاریدا:
* ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: 299 دۆلاری ئەمریکی
* ئیسپانیا: 96 ملیۆن دۆلار
* فەڕەنسا: 86 ملیۆن دۆلار
* تایلەندا: 81 ملیۆن دۆلار
* بەریتانیا: 72 ملیۆن دۆلار
* ئیتاڵیا: 62 ملیۆن دۆلار
* ئۆسترالیا: 59 ملیۆن دۆلار
* ئەڵمانیا: 57 ملیۆن دۆلار
* ماکائۆ(چین): 51 ملیۆن دۆلار
* ژاپۆن: 48 ملیۆن دۆلار

 

سەرچاوە: traveller

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved