30/12/2019 09:55 PM

کەسایەتییەکان - میشێل ئۆباما

"میشێل لاڤاگن رابینسۆن ئۆباما" پارێزەرێکی "ئەمریکی"یە کە هاوکات بەڕێوەبەری زانکۆ و نووسەریشە.  خاتوونی یەکەمی "ئەمریکا" واتە هاوسەری سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" بووە لە ماوەی ساڵەکانی 2009 تا 2017ـدا. ئەو لەگەڵ 44ـەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" واتە "باراک ئۆباما" هاوسەرگیری کردوە و یەکەمین خاتوونی "ئەمریکا"بوو کە ئەفریقی- ئەمریکی بووە.
لە بەشی باشووری شاری "شیکاگۆ" لە ویلایەتی "ئێلینۆیز" گەورە بووە و دەرچووی زانکۆی "پرینستۆن"ـە لە بەشی قانوون. لە سەرەتای ئیشی یاسایی خۆیدا لە بنکەی "سایدلی ئاستین"ـدا کاری کردووە و هەر لەو شوێنەش لەگەڵ "باراک ئۆباما" ئاشنابووە. پاش ئەوە لە هەندێک شوێن کە قازانجی ئابووری نەبووە ئیشی کردووە ئەو شوێنانەی کە کاری تێدا کردوون بریتین لە: وەک بەڕیوەبەری یاریدەدەر لە زانکۆی "شیکاگۆ" و لە بەشی خزمەتگوزاری قوتابییاندا کاری کردووە و هەروەها وەک جێگری سەرۆکی زانکۆی "شیکاگۆ" لە بەشی پزیشکیدا کاری کردووە. "میشێل" لە ساڵی 1992ـدا لەگەڵ "باراک ئۆباما" هاوسەرگیری کرد و دوو کچیان هەیە.
"ئۆباما" کەمپینێکی دەست پێکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری هاوسەرەکەی لە ساڵەکانی 2007 تا 2008ـدا و توانی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر پارتی دیموکراتیک. لە ساڵی 2012ـدا گەڕایەوە و گوتارێکی دا کە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەڕیوە برد. لە ساڵی 2016 لە کۆڕی دیموکراتەکاندا بۆ پشتیوانی کردن لە "هیلاری کلینتۆن" هاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووی "ئەمریکا" گوتارێکی پێشکەش کرد.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved