30/12/2019 10:35 PM

کەسایەتییەکان - گۆستاڤ کلێمت

"گۆستاڤ کلێمت" وێنە کێشێکی "نەمسا"ـیی سەمبۆلیست بوو کە وەک یەکژێک لە بەناوبانگترین وێنەکێشەکانی بزاڤی قوتابخانەی "ڤییەننا" ناوئەبرێت. "کلیمت" بە هۆی وێنەکانی و ئەو کارە هونەرییانەی کە لەسەر دیوار دروستی کردوە و باقی ئیشە هونەرییەکانی ‌تری کەسێکی ناسراوە. ئیشە سەرەتاییەکانی "کلیمت" پتر لە پێوەندیـدا بوون لەگەڵ جەستەی ژنان و یەکێک لە پیناسەکانی ئەم سەردەمە لە بەرهەمە هونەرییەکانی لایەنی "ئێرۆتیک"ـی ئیشەکانیەتی. جیا لە بەرهەمە فیگۆراتیڤەکانی هەندێک وێنەشی هەیە کە پتر پۆرترێتە و سروشتیان وێنا کردووە. لەناو هونەرمەندەکانی قوتابخانەی "ڤییەننا" ئەو کەسێک بوو کە پتر لە هەمووان لە ژێرکارتێکەری هونەری "ژاپۆنی"ـدا بوو. 
لە سەرەتاوە کاتێک ئیشەکانی دەسپێکرد زۆربەی بەرهەمەکانی لایەنێکی ئاساییان هەبوو، بەڵام پاش ئەوەی توانی ستایلی خۆی بدۆزێتەوە ڕۆژ بە رۆژ بەرهەمەکانی بوونە بەرهەمگەلێک کە مشتومڕیان لەسەر ساز ئەکرا. دەرکەوتی ئەم دۆزینەوەیە و ئەوەی توانی ستایلی تایبەتی خۆی دەس بخات بووە ئەوەی لە ساڵی 1900ـدا داوای لێکرا بن‌ میچی ڕێڕەوەی زانکۆی "ڤییەننا" هێڵکاری بکات و پاش ئەمەش کێشەیەک سازبوو لەسەر ئەوەی ئەو بەرهەمەیان وەک بەرهەمێکی "پۆرنۆگرافیک" لە قەڵەم ئەدا و رەخنەیان لێئەگرت. پاش ئەوە "کلیمت" ئیتر هیچ ئیشێکی بۆ شوێنە گشتییەکان دروست نەکرد، بەڵام توانی کاریگەرییەکی زۆر بەهێز لەسەر بەرەی پاش خۆی و بە تایبەتی لەسەر هونەرمەندی بەناوبانگ "ئیگۆ شیلێ" دابنێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved