31/12/2019 02:09 PM

کەسایەتییەکان - چیانگ کای شێک


"چیانگ کای شێک" کە ناسراوە بە"چیانگ چان چێنگ" و لە هەندێک شوێندا ناوەکەی بە شێوەی "رۆمی" ئەخوێندرێتەوە و پێی ئەگوتری "چیانگ چێی شێ" یان “جیانگ جێیشی"، سیاسەتمەدارێکی ناسیۆنالیستی "چینی" بووە و کەسایەتییەکی شۆڕشگێربووە و هەروەها فەرماندەیەکی نیزامیش بووە وەک ڕیبەری کۆماری "چین" لە ماوەی ساڵەکانی 1928 تا 1975ـدا خزمەتی کردووە و لە سەرەتاوە لە ناو خاکی "چین"ـدا خزمەتی کردووە و پاشان تا کۆتایی ژیانی لە خاکی "تایوان" خزمەتی کردووە.
ئەو کە لە پارێزگای "چیکیانگ" لە دایک بووە یەکێک لە ئەندامانی "کۆمینتانگ" بووە و  یەکێک لە فەرماندەکانی "سان یات سین" بووە لە خەبات دژ بە حکومەتی "بێیانگ"ـدا هەوڵی زۆریان دا و لە کۆتاییدا توانییان ئەم حکومەتە تێکبشکێنن و هەروەها لە ئاوەدان کردنەوە و یەکگرتنەوەی "چین"ـدا رۆڵێکی زۆر بەرچاویان گێڕا.
 بە یارمەتی "یەکیەتی سۆڤێت" و لایەنە کۆمۆنیستەکان "چیانگ" توانی هێزی نیزامی "سان" ئامادە بکات و هەروەها توانی ئاکادمی نیزامی "ڤامپۆئا" بۆنیاد بنێت. لە ماوەی ساڵەکانی 1926 تا 1928ـدا کە سەرۆک کۆماری وڵات بوو توانی زۆربەی جەماوەری ئاژاوەگێڕ لەناو ببات و  حکومەتێکی ناسیۆنالیستی بۆنیاد بنێ. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا "چیانگ" دەستی کرد بەپاک کردنەوەی پارتەکەی لە جەماوەری کۆمۆنیست و هەر ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی ناوخۆ لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا لە ساڵی 1949ـدا "چیانگ" بووە دۆڕاوی ئەم شەڕە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved