31/12/2019 03:38 PM

مێژوو - چوارەمین شەڕی "ئانگلۆ- هۆڵەندا"

چوارەمین شەڕی "ئانگلۆ- هۆڵەندا" شەڕێک بوو لە نێوان "بەریتانیای مەزن" و "کۆماری هۆڵەندا". ئەم شەڕە هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی "ئەمریکا" بۆ سەربەخۆیی و هۆکاری شەڕەکەش کێشەیەک ساز بوو لەسەر ئەوەی کام لایەن دەبێ دەسەڵاتی هەبێت بەسەر بازرگانی "هۆڵەندا". هەرچەند لە ماوەی ئەم شەڕەدا "هۆڵەندا" لەگەڵ "ئەمریکا" پەیمانی نەبەست و نەبوونە هاوپەیمان، بەڵام باڵوێزی "ئەمریکی" واتە " جان ئادامز" توانی پێوەندییەکی دیپلۆماتیک لەگەڵ کۆماری "هۆڵەندا" بۆنیاد بنێت و ئەم وڵاتە بکاتە دووهەمین وڵاتی "ئەوروپی" و لە ساڵی 1782ـدا بە شێوەی فەرمی ئەمە رابگەیێنێت. لە ئۆکتۆبەری 1782ـدا پەیمانامەیەکی دۆستایەتی و بازرگانیش واژۆ کرا.
بەشی هەرە زۆری ئەم شەڕە بریتی بوو لەو ئۆپێراسیۆنانەی کە "بەریتانیا" دژ بەو شوێنانەی کە قازانجی ئابووری "هۆڵەندا"ـی تێدا بەدی ئەکرا بەڕیوەی ئەبرد و لەو ماوەیەشدا تەنیا یەک جار هێزەکانی دەریایی "هۆڵەندا" و "بەریتانیا" لە کەنارەکانی "هۆڵەندا" روو بەرووی یەک ڕاوەستان.  ئەم شەڕە کۆتایی پێهات، بەڵام لاوازی و بێ‌ دەسەڵاتی سۆپای "هۆڵەندا"ـی نیشاندا و هەروەها نیشانی دا کە چەنێک هێزی ئابووری "هۆڵەندا" لاوازە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved