1/1/2020 01:02 AM

کەسایەتییەکان - رامبرانت


"رامبرانت هارمێنزۆن ڤان رێژن" دیزاینێر و وێنەکێشێکی "هۆڵەندی" بوو. کەسێکی داهێنەر و مامۆستایەی حاشا هەڵنەگربوو و لە زۆر شوێندا وەک مەزنترین هونەرمەندی هونەرە دیدارییەکان و وەک گەورەترین هونەرمەندی "هوڵەندی" باس ئەکرێت. بە پێچەوانەی زۆربەی هونەرمەندانی سەدەی هەڤدەی "هۆڵەندا" بەرهەمە هونەرییەکانی "رامبرانت" زۆربابەتی جیاواز وێنا ئەکەن وەک پۆرترێت و وێنەکێشی لەسەر دیوار و کێشانی وێنەی سروشت و دروستکردنی وێنە چیرۆکەکانی کتێبی پیرۆز" ئینجیل" و هەروەها وینەی ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان و... ئەم بەرهەمانەی ئەو لە دڵی سەردەمێکەوە هاتوونەتە دەرێ کە مێژوونووسانی هونەر ناوی ئەنین "سەردمی زێڕینی هۆڵەندا" و هەروەها سەرچاوەکانی ئەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەیەک لە هونەر کە ناوی ئەنێن قوتابخانەی "بارۆک" ک گشت "ئەوروپا"ـی داگیرکردبوو و پاش ئەمەش ئیشەکانی "ڕامبرانت" بووە هۆی سەرهەڵدانی زۆر نوێگەری و داهێنانی ژانری نوێ. وەک زۆربەی هونەرمەندانی سەردەمی "بارۆک"، ئەویش حەزی لە کۆ کردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکان بوو و لە هەندێک شوێنیشدا ئەم بەرهەمانەی ئەفرۆشت.
هەرچەند "رامبرانت" هەرگیز نەرۆیشتە دەرەوەی "هۆڵەندا" بەڵام زۆر لە ژێر کارتێکەری هونەرمەندانی "ئیتاڵی" و "نەرویجی"ـدا بوو، هەندێک لەم مامۆستایانە کە کارتێکەرییان هەبوو لەسەر "رامبرانت" بریتین لە "پیتر لاستمەن" و "پیتر پاول رابینز".

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved