1/1/2020 03:02 PM

گرنگ: نیشانەکانی تووشبوون بە ئازارەکانی دڵ

بەپێی راپۆرتی ناوەندیی کۆنترۆڵ و بەرگری لەنەخۆشئ، هەموو ساڵێک نزیکەی 610هەزار هاووڵاتیی ئەمریکی بەهۆی ئازارەکانی دڵەوە گیانیان لەدەست ئەدەن. دروستبوونی ئەم کێشەیە کە هەم لەناو پیاوان و هەم لەناو ژناندا باوە، هۆکاری زۆرە و بێگومان پەیوەندی بە شێوازی ژیان کردنیشەوە هەیە. بەم حاڵەوە کۆمەڵێک نیشانه و هۆشداری بۆ ئەم کێشەیە بوونیان هەیه کە ئێمه لە ئازارەکانی دڵ ئاگادار ئەکەنەوە.

ئەو ئێش و ئازارانەی کە بە دەستتدا بڵاو ئەبنەوە
ئەم ئێشە لەپیاواندا لەدەستی چەپدایه و لەژناندا لەوانەیه هیچ ئێشێکیان نەبێت یان لەهەردوو دەستیاندا هەست به ئازار بکەن. هەندێک لەژنان گوتوویانه بەر لە جەڵتەی دڵ لە ئانیشکیاندا هەستیان بەئازار کردووە.

ئەو کۆکانەی کە نابڕێنەوە
کۆکە ئەتوانێ نیشانەی ناتەندروستی دڵ بێت. کۆکەی بەردەوام و ئەو خوێنەی لە قوڕگدا دروست ئەبێت، نیشانەیەکە بۆ ئازارەکانی دڵ.

سترێس و نائارامییەک کە بەشێوەی ناسروشتی روو لەبەرزبوونەوەیە
بەپێی چەندین توێژینەوەی دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەردەوام دڵەڕواکێ و سترێستیان هەیه زیاتر ئەکەونه بەر هێرشی ئازارەکانی دڵ. سترێس، ناڕێک بوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی بەدواوەیە.

ماسین و ئەستووربوونی قاچ
کاتێک دڵ بەباشی نەتوانێ خوێن بەلەشدا بڵاو بکاتەوە، ئەو شلەمەنییەی لە خوێندایه بە دیواری دەمارەکانەوە ئەنووسێت و دەمارەکان بەرتەسک ئەبنەوە و لەئەنجامدا قاچەکان ئەماسێن. ئەگەری روودانی ئەم کێشەیە لە دەمارەکانی قاچدا بەهۆی ئەوەی زیاترین مەودای لەگەڵ دڵ هەیه زۆرە.

کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و هەست کردن بە رشانەوە
زۆرینەی کەسانی تووشبوو بەئازارەکانی دڵ ئارەزووی خواردنیان کەم ئەبێتەوە و تەنها بە خواردنی چەند پاروو تێر ئەبن و پاشان هەست بە رشانەوە ئەکەن. هۆکارەکەشی ئەوەیه کە شلەمەنیی دەوروبەری جگەر لەسەر یەک کۆ ئەبێتەوە و بەرگری لەوە ئەکات کە خواردنەکان بەباشی هەرس ببن. ئەم نیشانەیە زۆرجار ئازاری گەدەشی بەدواوەیە و ئەبێ بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved