2/1/2020 04:06 PM

مۆزەخانەی "سان پەتەرزبورگی روسیا"


مۆزەخانەی "روسیا" ئەمڕۆکە بۆتە یەکێک لە بەناوبانگترین  شوێنەکان کە وەک گەنجینەیەکی هۆنەری سەیر ئەکرێت و بۆتە بنکەیەکی جددی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی هونەرە جیاوازەکان و هەروەها بۆتە شوێنێک بۆ ئاشنایی و خوێندنی هونەرەکان.
مۆزەخانەی "روسیا" خاوەنی نزیکەی 400000 پێشانگایە. بینای سەرسووڕهێنەری مۆزەخانە کە بریتییە لەکۆشکی "میخایلۆڤسکی و باڵی بینۆیس" پێشانگایەکی دایمییە کە گشت بەرهەمە هونەرییەکانی "روسیا" لەماوەی سەدەی 10 تا سەدەی 20ـی زایینی نۆمایش ئەدات. کۆلێکسیۆنی مۆزەخانەکە هەموو جۆرە فۆرم و ژانر و قوتابخانە و بزاڤێکی هونەری گرتۆتە خۆ.
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ئەم مۆزەخانەیە گەشەی کردووە و هەر بەو پێیەش بیناکەی گەورەتربۆتەوە. ئەمڕۆکە بینای ئەم مۆزەخانەیە بریتییە لەکۆشکی "سترۆگانۆڤ" و قەڵای "سەنت میکایل" و کۆشکی مەڕمەڕین. هەروەها هەندێک بەشی تریشی هەیە بۆ وێنە باخچەی "میکایلۆڤسکی" و باخچەی ئەندازیاران و باخچەی هاوینی و ماڵی "پیتێری مەزن".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved