3/1/2020 08:36 PM

ئه‌فریقا كێبڕكێی چین ده‌كات

(مارا فۆن) یەكێكە لە بەرهەمەكانی مۆبایلی (مارا گروپ)  كە لە رواندا كاردەكات و ساڵانەش نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار مۆبایلی جۆری زیرەك دەخاتە بازارەكانی وڵاتانی ئەو كیشوەری ئەفریقاوە.

بەهۆی سەركەوتنی بەرهەمەكەشەوە رۆژ بەرۆژ ژمارەی كڕیارانی بەرهەمی مۆبایلی (مارا گروپ) زیاد دەكات و گەیشۆتە ئاستێك بتوانێت كێبركێ‌ لەگەڵ بەرهەمی مۆبایلەكانی دروستكراوی چیندا بكات.

هاوكات كۆمپانیاكەش لە ساتی دامەزراندنیەوە توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر هەلی كار بۆ بێكارانی ئەو وڵاتە برەخسێنێت كە لە رابردوودا یەكێكبووە لە هەژارترین وڵاتەكانی جیهان و ئێستاش لقێكی نوێی خۆی لە وڵاتی باشوری ئەفریقا كردۆتەوە.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved