3/1/2020 10:17 PM

کەسایەتییەکان - مایک پێنس

"مایکێڵ ریچارد پێنس" سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی "ئەمریکی"یە وەک 48ـەمین جێگری سەرۆک کۆماری "ویلایەتە یەکگرتووەکان" رۆڵی گێڕا. بەرلەمە ئەو 50ـەمین قایمەقامی پارێزگای "ئیندیانا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 2013 تا 2017ـدا و لە ماوەی ساڵەکانی 2001 تا 2013ـدا یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ماڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو، برا بچووکی نوێنەری "ئەمریکا" واتە "گرێگ پێنس"ـە. ئەو لە شاری "کۆلۆمبۆس"ی سەر بەپارێزگای "ئیندیانا" لە دایکبوو و هەر لەو شوێنەش گەورەبوو و لەقوتابخانەی "هانۆڤەر" لە لقی قانون دەرچوو و پاش ئەویش درێژەی بە یانەکانی دا لەزانکۆی " رابێرت ئێچ مەکینی" و پاش ئەویش دەستی کرد بەئیشکردن لەم بەشەدا. پاش ئەوەی دووجار لەماوەی ساڵەکانی 1988 و 1990ـدا کورسی کۆنگرێسی لەدەستدا بووە بەڕێوەبەری رادیۆ و لەپرۆگرامەکانی تیڤی‌دا لە ساڵەکانی 1994 تا 1999ـدا بەشداری ئەکرد. "پێنس" لە ساڵی 2000ـدا بۆ کۆنگرێسی "ویلایەتە یەکگرتووەکان" هەڵبژێردرا و بووە نوێنەری دووهەمین کۆنگرێسی پارێزگای "ئیندیانا" و شەشەمین کۆنگرێسی پارێزگا لەماڵی نوێنەراندا لەساڵی 2001 تا 2013ـدا. ئەو هەروەها وەک سەرۆکی ماڵی کۆنفرانسی کۆمارییەکان لەساڵی 2009 تا 2011ـدا رۆڵی گێڕا. "پێنس" خۆی وەک کەسایەتییەکی مۆحافزەکار دەناسێنێت و بەپێی ڕای خۆی لەم پۆلێنبەندییەدا جێ ئەگرێت و ئاوا خۆی دەناسێنێت : کەسێکی کرستیانی و مۆحافزەکار و کۆماری.

 

سەرچاوە: artsandculture

 خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved