3/1/2020 10:29 PM

مێژوو - شەڕی "ئانگلۆ- ئیسپانیا"


شەڕی "ئانگلۆ –ئیسپانیا" شەڕێکی نیزامی بوو لە نێوان "بەریتانیا" و "ئیسپانیا"ـدا کە بەشێک بوو لە شەڕی حەوت ساڵە. ئەم شەڕە لەماوەی ساڵەکانی 1762 تا 1763ـدا درێژەی هەبوو تا ئەو کاتەی کە بەپێی پەیماننامەی "پاریس" کۆتایی پێهات. بۆ بەشی هەرە زۆری ئەم حەوت ساڵە "ئیسپانیا" بێ‌لایەن ماویەوە و نە لایەنی "بەریتانیا"ـی گرت و نە لایەنی "فەڕەنسا". بەڵام لە ماوەی قۆناغەکانی دواتری شەڕ‌دا "ئیسپانیا" ئاگادار بۆوە لەو هەڕەشانەی کە "بەریتانیا" ئەیتوانی بیهێنێتە سەر شوینە داگیرکراوەکانی "ئیسپانیا" ئەویش لەو کاتەدا کە "فەڕەنسا" شوێنە بەرزەکان و شاخەکانی لەدەست ئەدا. کاتێک "بەریتانیا" چاوەڕوانی ئەمەی ئەکرد کە "ئیسپانیا" بگلێنێتە ناو شەرەکەوە و لایەنی "فەڕەنسا" بگرێت، دەستی خۆی پێشخست بەر لەوەی "ئیسپانیا" بکەوێتەخۆی هێرشی بردە سەر داگیرکراوەکانی "ئیسپانیا". لە مانگی ئاگەست ساڵی 1762 "بەریتانیا" هێرشی کردە سەر وڵاتی "کوبا" و شاری "هاڤانا"ـی داگیرکرد و مانگێک دواتر توانی "مانیلا"ـش داگیر بکات. داگیرکرانی هەر دوو پایتەختی "ئیسپانیا" واتە پایتەختی رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی بووە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر "ئیسپانیا" بکەوێت. لە ماوەی مانگەکانی "مەی" و "ئۆکتۆبەر"ـدا  "ئیسپانیا" سێجار هێرشی کردە سەر "پۆرتەگال" لە هەر سێجارەکەدا سۆپای "پۆرتەگال" بە یارمەتی "بەریتانیا" توانی زیانێکی زۆر بەسۆپای "ئیسپانیا" بگەیێنێت. تەنیا لە یەک هێرشدا "ئیسپانیا" توانی کۆنترۆلی شارێکی ستراتێجیک بەدەستەوە بگرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved