4/1/2020 12:02 PM

بۆچی نابێ بەبرسیەتی بڕیار بدەین؟

برسیەتی ئەبێتە هۆی ئەوەی بەکەم رازی بن
لەتوێژینەوەیەکدا زانایان، بەشداربووانی توێژینەوەکەیان لەدوو کاتی جیاوازدا خستە بەر تاقیکاری. تیمی توێژەران بەکەڵک وەرگرتن لە سێ جۆر خەڵاتی جیاواز بۆ نموونه خۆراک، پارە و دانلۆدی مۆزیک، تێگەیشتن کەسانی بەشداربوو لەکاتی برسیەتیدا لەنێوان وەرگرتنی خێرای خەڵاتێکی بچووک و خەڵاتێکی گەورە لە داهاتوودا، بژاردەی یەکەمیان هەڵدەبژارد. هەر ئەم بەشداربووانە کاتێک تێر ئەبوون بڕیاریان ئەدا بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە 35 رۆژ چاوەڕێ بکەن. بەڵام لەکاتی برسیەتیدا تەنها 3 رۆژ ئەیاتنوانی چاوەڕێ بکەن.

برسیەتی کاریگەری هەیه لەسەر کاردکردی مێشک
بەگوتەی زانایان، ئەوان بەتەمای ئەوە بون بزانن ئایا برسیەتی تەنها ئەو بڕیارانەی کە پەیوەندییان بەباسی خواردنە ئەخاته ژێر کاریگەری خۆیەوە یان کاردانەوەی بەربڵاوتری هەیه و توێژینەوەکان دەریان خست برسیەتی ئەبێته هۆی ئەوەی کەسەکان لەکاتی بڕیارداندا زۆتر جەخت بخەنە سەر کاتی هەنووکەیی. کاریگەری برسیەتی لەسەر بابەتی خواردن زۆر ئاساییە بەڵام هێشتا دیار نییە کە بۆچی برسیەتی ئەبێته هۆی ئەوەی کەسەکان سەبارەت بەو خەڵاتانەی کە پەیوەندییان بەخواردنەوە نییە زۆتر زەخت بخەنە سەر کاتی هەنووکەیی. برسیەتی بابەتێکی باوە و بۆ هەمووان روو ئەدات، کەوایه ئەبێ بەوردی سەرنجی بدەین.

خۆراکێک بخۆن کە وزە ئەدات بە مێشکتان
لەتوێژینەوەیەکی دیکەدا زانایان تێگەیشتن هۆرمۆنی "سێرۆتۆنین" رۆڵێکی گرنگی لەپرۆسەی بڕیارداندا هەیە. مەتریالی سەرەتایی بۆ بەرهەمهاتنی ئەم هۆرمۆنە لەجەستەدا، ئاسید ئامینییەکە بەناوی "تریپتۆفان" کە تەنها لەرێگای خۆاردنەوە دەستەبەر ئەبێت. هەر بۆیه لەنێوان ژەمە خواردنەکاندا ئاستی سێرۆتۆنینی جەستە دائەبەزێت. ئەم بابەتە ئەتوانێ ببێته هۆی شێوانی باری دەروونی و تووڕەبوون. سوپی مریشک، چۆکڵێت، گۆشتی سوور، شیرەمەنییەکان، دانەوێڵەکان، مۆز، ماسی تۆن و سۆیا سەرچاوەیەکی دوڵەمەندن بۆ "ئاسید ئامینی".

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved