لەناوچەی "خۆچیمیلسۆ" سەر بەشاری "مەکزیکۆ سیتی" بۆنیاد نراوە و هەندێک جار وەک مۆزەخانەی "دیلۆریس ئۆلمیدۆ"ـش ناو ئەبرێت و لە بینایەکی بەردیندا سەقامگیربووە و لەسەدەی شازدەدا بۆنیاد نراوە و لەمەوبەر بە "هاسیێندا نۆریا" ناو ئەبرا. "دۆلۆریس ئۆلمیدا" بە بەخشینی بەرهەمەکانی بە جەماوەربووە هۆی ئەوەی لەسەدەی هەڤدەوە کۆمەڵیک بەرهەمی باش لەم مۆزەخانەیە کۆ بکرێتەوە و بکەوێتە بەر دەستی بینەران و هۆگرانی هونەر. لەکاتێکدا کە دەرگای ئەم مۆزەخانەیە بەرووی جەماوەر کرایەوە واتە لە ساڵی 1994ـەوە، سەرکەوتووترین بەشی ئەم مۆزەخانەیە بەشی وێنەکێشییەکانی بووە. بەناوبانگترین کۆلێکسیۆنی بەرهەمەکانی "دییەگۆ ریڤیرا" و فریدا کاهلۆ" بۆ هەرمان لەم مۆزەخانەیە رائەگیرێن و لە لایەن هۆگارانی هونەرەوە چێژیان لێ وەرئەگیرێ. جیا لەمانە هەندێک بەرهەمیتریش لەم مۆزەخانەیەدا بەرچاو ئەکەون بۆ وێنە بەرهەم دارییەکان و ئەو وێنانەی کە لەناو کتێبەکاندا لە لایەن "ئەنجێلینا بیلۆف"ـەوە کێشراونەتەوە. لەم مۆزەخانەیەدا نزیکەی 900 بەرهەمی دێرینەناسانە ئەبیندرێ و جیا لەمەش هەندێک بەرهەمی جوانیناسانە کە سەر بەسەردەمی داگیرکرانی "مەکزیک"ـە و ئەمانەش بەشێکی بەرچاویان بۆ تەرخان کراوە و بینەران لەگشت جیهانەوە سەردانی ئەکەن بەهۆی ئەوەی ئەم بەشە لەم مۆزەخانەی تردا بوونی هەیە و تەنیا لەم مۆزەخانەیەدا ئەکەوێتە بەر چاوی بینەران و لایەنگرانی هونەر. سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure