4/1/2020 07:26 PM

سەردەمی "ڤیکتۆریا"


لەمێژووی "بەریتانیا"ـدا سەردەمی "ڤیکتۆریا بەو سەردەمە ئەگوترێ کە ماوەی دەسەڵاتداری "شاژن ڤیکتۆریا" بووە کە لە ساڵی 1837ـەوە دەست پێئەکات تا کاتی کۆچی دوایی ئەم شاژنە واتە تا ساڵی 1901 درێژەی کێشاوە. پاش ئەم سەردەمە سەردەمی "جۆرجیایی" دەست پێئەکات بەر لەم سەردەمە پێی ئەگوترێ "سەردەمی ئێدواردی" و سەردەمی بەر لەوەش هاوکاتە لەگەڵ سەردەمی "بێلا ئێپۆک" یان "سەردەمی فەڕەنسا و کیشوەری ئەوروپا". لە باری ئەخلاقی و چاکسازییەوە ئەم سەردەمە بە بەشێک لە پرۆگرامەکانی چاکسازی ساڵی 1832ـەوە دەست پێئەکات.
ورەیەکی بەهێزی ئەخلاقی لە ئارادا بوو کە پتر لە لایەن کڵێسەی نافەرمی "بەریتانیا"ـوە هان ئەدرا، ئەم کڵێسانە دژ بە کڵێسە فەرمییەکانی "بەریتانیا" بوون و بۆ وێنە ئەتوانین باس لە هەندێکیان بکەین وەک کڵێسەی "مێتۆدیست" و کڵێسەی "باڵی ئێوانجێلیکا". لایەنی ئەخلاقی بە شێوەیەکی زۆر زەق و بەرچاو تووشی گۆڕان هات بە تایبەتی بۆ چینی مامناوەندی. ئەم سەردەمە گەر شەڕی نێوان نەتەوەیی ڕەچاو نەگیرێ سەردەمێکی ئارام و پڕ لە ئاشتی بوو بۆ زلهێزەکان.
"بەریتانیا" لە باری هێزی دەریاییەوە زۆر سەرکەوتوو بوو و لە باری بازرگانییەوە بەگشت بازرگانییەکانی ناوچەکە ڕائەگەیشت و لە باری ئابووری و ساز کردنی هێڵی شەمەندەفەر و پاپۆڕسازییەوە زۆر سەرکەوتوو بوو. لە باری دەسەڵاتداری و پەرەسەندنی "ئیمپێریالیسم"ـەوە ئەم سەردەمە سەردەمێکی زۆر باشبوو بۆ "بەریتانیا" و لەم سەردەمەدا بە بۆنەی دەسەڵاتی "بەریتانیا" بەسەر "ئاسیا" و "ئەفریقا"ـدا باشترین سەردەمی "بەریتانیا" بووە.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved